ئەمڕۆ دوا رۆژی وەرزى قەدەغەی
ڕاوەماسیە و لە ڕۆژی هەینیەوە ڕاوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، ئەمڕۆش بەشێک لە ماسیگران دەستیان بە راوکردن کردوەتەوە و بڕیارە لە نیوەڕۆى ئەمڕۆوە ماسى بگاتە بازاڕەکان.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راگەیەنراوێکى
بەڕێوەبەرایەتیی سامانى ماسى سەربە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی
کوردستان، ئەمڕۆ 20ـی حوزەیران دوایین رۆژى وەرزی قەدەغەی راوکردنی ماسییە لە ھەرێمى
کوردستان و ئەگەر وادەکەی درێژ نەکرێتەوە ئەوا سبەینێ ھەینی راوکردنی ماسی دەستپێدەکاتەوە.
ساڵانە لە 15ـی ئازارەوە
بەھۆی دانانی گەرا و ھێلکە لەلایەن ماسییەکانەوە، راوکردنی ماسی لە ھەرێمی
کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ و تا 15ـی حوزەیران قەدەغە دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ بە بڕیارێک
ماوەی پێنج رۆژ وادەکە درێژ کرایەوە و کرا بە 20ـی حوزەیران.
بەپێی بڕیارەکە ئەمڕۆ
کۆتا وادەى قەدەغەى راوەماسییە و ماسیگران دەتوانن سەبینێ دەست بە راوی ماسی بکەنەوە،
بەڵام بەشێک لە ماسیگران لەمڕۆوە دەستیان بە کارەکانیان کردوەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ
ماسى بگاتە بازاڕەکان.
252 جار خوێندراوەتەوە