لە جەژنى قورباندا زیاتر لە هەزار ئاژەڵ لە سنورى پارێزگاى هەولێر کراونەتە قوربانى

KNN : Kurdish News Network
11:11 - 20/06/2024
کوردستان
+
-

لە چوار رۆژى جەژنى قورباندا لە کوشتارگەى هاوچەرخى هەولێر زیاتر لە هەزار ئاژەڵى گەورە و بچوک کراونەتە قوربانیی، هەر لەو ماوەیەشدا 54 تاوان ئەنجام دراون و 29 حاڵەتى ئاگرکەوتنەوەش هەبوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

نوسینگەى پارێزگارى هەولێر بڵاویکردوەتەوە؛ لە رۆژانى جەژندا 117 هەزار و 421 گەشتیار هاتونەتە شارى هەولێر و لەو ماوەیەشدا سەرجەم هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس لە حاڵەتى ئامادەباشیدا بون.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە چوار رۆژەدا 54 تاوان تۆمار کراون 51 ئاشکرا کراوە و 1 تاوانیش لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، ئەمە جگە لەوەى سێ روداوى هاتوچۆش رویانداوە.

 

نوسینگەى پارێزگارى هەولێر لەبارەى روداوەکانى ئاگرکەوتنەوەوە ئاماژەى بۆ  ئەوەکردوە کە لە چوار رۆژى جەژندا 29 ئاگرکەوتوەتەوە، 22 حاڵەتى سوتانى پوش و پاوان و  3 حاڵەتى سوتانى ئۆتۆمبێل و 3 خانو و  1 دوکان بون.

 

هەر لەو ماوەیەدا، 296 ئاژەڵى گەورە و 795 ئاژەڵى بچوک لە کوشتارگەى هاوچەرخى هەولێر کراونەتە قوربانى، کێشى ئاژەڵە گەورەکان 53 هەزار و 800 کیلۆ و ئاژەڵە بچوکەکانیش 17 هەزار و 457 کیلۆ بون و 1090 تۆن زبڵ و خاشاکیش کۆکراونەتەوە و چارەسەر کراون.

162 جار خوێندراوەتەوە