دژە تیرۆری عێراق: تا ئێستا زیاتر لە 150 ئەندامی داعش كوژراون

KNN : Kurdish News Network
05:14 - 02/07/2024
عێراق
+
-

دژەتیرۆری عێراق ئاشكرایدەكات، لە كێوماڵكردنی سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی وڵات بە گشتی و بەتایبەتی لەو شوێنانەی گومانی هەبونی ئەندامانی رێكخراوی داعشی تێدایە بەردەوامن و تا ئێستا زیاتر لە (150) تیرۆرست كوژراون كە سەركردەی باڵای رێكخراوەكەی تێدابوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

سەباح نوعمان، وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند: لەسەر رێنمایی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، هێزەكان لە فشار خستنە سەر باندەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بەردەوامە و هەمو  ناوچانەی گومان لەهەبونیان ئەندامانی رێكخراوەكەی لێدەكرێت كێوماڵی وردی تیادا ئەنجام دەدرێت.

وتیشی: ئەندامانی رێكخراوی داعش لەناوچەیەكی سنورداردا توانای جموجۆڵیان هەیە كە دور لەشارەكان و شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیانە، لە هەندێك ناوچەی بیابان و بەشێك لە زنجیرە چیاكان و ئەو شوێنانەی زەوییەكەیان سەختە خۆیان حەشار دەدەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە هێزە ئەمنیەكان دەیاندۆزنەوە.


ئەوەیخستوەتەڕو، بۆ گرتنەبەری رێكاری نوێ بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی رێكخراوی داعش، بەپێی ناوچە و شوێنە جیاوازەكان پلان و تاكتیكی جیاواز لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە جێبەجێ دەكرێت، هەر لەبەر ئەوەشە لەكاتی هەڵكوتانە سەر بنكە و بارەگاكانیان ئەندامانی رێكخراوەكە توشی شۆك دەبن.


وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ژمارەی ئەندامانی رێكخراوی داعش لە دوساڵی رابردودا كەلەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە كوژراون زیاتر لە (140) كەسە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەیان كەم بوەتەو و تا ئێستا (13) تیرۆرست كوژراون كە لە بەرپرسی باڵای رێكخراوەكەی تێدابوە.  

103 جار خوێندراوەتەوە