ئیسرائیل و
تورکیا شیر و تیر لێك دەسون و دەستیان بە شەڕێکی گەرمی میدیایی کردوە،
بە جۆرێک تورکیا هەڕەشەی چونە ناو ئیسرائیل دەکات و سەرۆك وەزیرانی وڵاتەکەش
بە هیتلەر وەسف دەکات، لەلایەکی ترەوە ئیسرائیل دەڵێت: تورکیا حەزی
لە قسەی زل هەیە و سەرۆك کۆماری وڵاتەکەشی بە سەددام حسێنی سەرۆکی ڕژێمی
لەناوچەی بەعس ناوزەند کرد و پێی وت، چارەنوسى وەك کۆتایی سەددام
دەبێت.
راپۆرت:KNNC
ئیسرائیل، جگە
لە هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر کەرتى غەززە و حیزبوڵاى لوبنان، لەئێستادا شەڕێکی میدیایی
لەگەڵ تورکیادا دەست پێکردوە و کورد وتەنى: شیر و تیر لەیەك دەسون.
سەرۆك کۆماری
تورکیا لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی پارتەکەی، هەڕەشەی داگیرکردنی
لە ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند: وەک چۆن چونەتە ناو قەرەباخ و لیبیا، بەوشێوەیەش دەچنە
نێو ئیسرائیلەوە.
لەدوای وتەکەی
رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاردانەوەی بەرپرسە ئیسرایلیەکان هەرزو میدیاکانی تەنی، بەجۆرێك
یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، وەڵام ئەردۆغانی دایەوە و بە سەددام حوسەینی
چواند و پێی وت: ئەردۆغان دوای شوێنپێی سەدام حوسێن کەوتوە و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر
ئیسرائیل دەکات، با بیری بێتەوە، لەعێراق چی ڕویدا و سەددام چۆن کۆتایی هات.
دوا بە دوای بڵاوکراوەکەی
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەخێرایی هێرشێکی پێچەوانەی کردە
سەر ئیسرائیل و نەتانیاهۆی بە هیتلەر چواند و ایگەیاند: کۆتاییهاتنی بنیامین نەتانیاهۆـی
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە ئەنجامدەری جینۆسایدە، هاوشێوەی کۆتاییهاتنی ئەدۆڵف هیتلەری
سەرکردەی نازییەکان دەبێت.
وەزارەتەکە جەختیش
دەکاتەوە، هەروەک چۆن نازییەکان لە تاوانە بەکۆمەڵەکاندا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا
کرا، ئەوانەی هەوڵی قڕکردنی فەلەستینییەکانـیش دەدەن، بە هەمان شێوە لێپرسینەوەیان
لەگەڵ دەکرێت.
خاڵە هاوبەشەکانی
سەددام حسێن و رەجەب تەیب ئەردۆغان:
ململانێکردن بۆ
دەسەڵات
دوژمنی کورد
هەڕەشەکردن لە
ئیسرائیل
داگیرکردنی
خاکی وڵاتان
هێرشکردن و ڕەوانەکردنی
سەرباز بۆ وڵاتان
خاڵە هاوبەشەکانی
ئەدۆڵف هیتلەر و بنیامین نەتانیاهۆ:
داگیرکاری و هێرشکردنە
سەر خاكی وڵاتان
هیتلەر
– کوشتنی نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی جولەکە
نەتانیاهۆ–
کوشتنی سەدان هاوڵاتی فەڵەستینی
ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی
شەڕی میدیایی
نێوان ئەو دو وڵاتە توندتر بوەتەوە و هەر لەوباریەوە، یائیر لاپید، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی
ئیسرائیل لە وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەردۆغان قسەی زل زل دەکات و هەڕەشەی
داگیرکردن دەکات، هەر بۆیە پێویستە ئەندامانی ناتۆ سەرکۆنەی وتەکانی بکەن و
پاشانیش لە هاوپەیمانێتییەکە دەری بکەن.
هەرچەندە تورکیا
لەبەرامبەر پاراستنی مافی فەڵەستینییەکان خۆی وەك فریادڕەسی زوڵملێکراوان و مسوڵمانان
لە جیهاندا پیشان دەدات، بەڵام وەك بەشێك لە چاودێران دەڵێن، ئەوە بێهیوابونی ئەردۆغانە
لە ئەندامێتی لە یەکێتتی ئەوروپا و دەیەوێت لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا داگیرکارییەکانی
فراوانتر بکات و دەوڵەتی عوسمانیی دروست بکاتەوە.
ئامادەکردنی/ یوسف عەبدولستار
210 جار خوێندراوەتەوە