ئامادەکردنى: دکتۆر محەمەد شوانى
لە دەسەڵاتی مەدەنی و خزمەتگوزاردا، ئاماری
دانیشتوان و تۆمارکردنی وردەکاریی زانیارییەکان، یەکێکە لە نیشانەکانی پێشکەوتن و بایەخدان بە پلان
و هەنگاوی زانستی بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی. ئامار واتا تۆمارکردنی ئەوەی لە کۆمەڵگاکەدا رێژەی گۆرانکاریی دانیشتوان چەندە، دابەشبونی دیموگرافی بەسەر ناوچە و هەرێمە جیاوازاکانی وڵاتەکەدا چۆنە، پێکهاتەی
دانیشتوان و ناوەندی تەمەن و رەگەز و رێژەی
لە دایکبون و مردن و هێزی کار و ئاستی خوێندەواری و جۆری پیشە و ...هتد زانین و رونکردنەوەی
هەمو ئەمانە، یەکێکن لە پێویستیەکانی گەشەپێدان، زانینی خاڵی بەهێز و خاڵی لاوازی
کۆمەڵگاکە، بە تایبەت لە کاتی بەراوردکردنیان بە داهاتی کۆمەڵگا و بەرهەمهێنان و رەوشی
ئابوری و دارایی وڵاتەکە.
بە شێوەیەکی زانستی لە وڵاتە پیشکەوتوەکاندا
ئەم پرۆسەیە لە رێگای گۆرانکاریەکانی رۆژانەوە بە وردی تۆمار دەکرێت، بۆ نمونە لە ساڵی 2010 سەرۆکی چین لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لە دایکبون بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن لێدوانێکیدا گوتی: بە لە دایکبونی ئەم مناڵە ژمارەی
دانیشتوانی چین گەیشتە یەک ملیار و سێسەد ملیۆن.
لە عێراقدا بە پێچەوانەیە، نە تۆماری وردی
رۆژانە هەیە و نە ئامار و سەرژمێری دانیشتوانیش بە شێوەیەکی خولی رێکوپێک دەکرێت، چونکە
هەر لە دروستبونی عێراقەوە ، بە مەبەستی سیاسی و لە بەرەژەوەندی هەندێک پێکهاتەی نەتەوەیی
و ئاینی و مەزهەبی، هەمیشە هەوڵی گۆرانی دیموگرافی و جێگۆڕکێی پێکهاتەکانی عێراق دراوە، ئەوەی لەسەر دەسەڵات بوبێت و پرۆسەی ئامار و سەرژمێریەکەی
بەرێوە بردبێت، هەوڵی زاڵکردنی پێکهاتەکەی خۆی داوە بۆیە هەمیشە سەرژمێری لە عێراقدا
مەترسی خستوەتە سەر پێکهاتەکانیتر، بە تایبەتی پێکهاتەی کورد.
بریارە ئەمساڵ 2024 ، لە 20ی ئەم مانگە، (نۆڤەمبەر) سەرژمێری گشتی لە عێراقدا
ئەنجام بدرێت، ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا نەک برینی ئەنفال و کیمیاباران و چۆڵکردنی
بە هەزاران گوند و دەیان شار و شارۆچکەی کوردستان
سارێژ نەکراوە، بەڵکو لە ئەنجامی چالاکی گروپە تیرۆریستییەکان و مامەڵەی نادروستی
ناوەند و هەرێم و بەردەوامی جۆرێک لە هزری شۆڤێنی و نەتەوەپەرستی لە دوای 2003 ەوە
وایان کردوە گۆرانی دیموگرافی گەورە لە ناوچە کوردییەکاندا روبدات و کێشەی کورد
لە کوردستانی عێراقدا ئاڵۆزتر و سەختتر
ببێت، ئەم راپۆرتە تایبەتە بە خستنەرووی ئەو مەترسیانەو نا ئامادەیی کورد لەم
قۆناغەدا، راپۆرتەکە لە پێشەکیەک و چوار باس پێکهاتوە، باسی یەکەمی تیشک دەخاتە
سەر کورتەیەکی مێژویی سەرژمێری و گۆرانکایەکانی بە پێی قۆناغە مێژوییەکان، باسی
دوەمی بۆ خەسڵەت و تایبەتمەندیەکانی سەرژمێری گشتی تەرخان کراوە، کە بە
لەدەستدانی هەر تایبەتمەندیەک، خەسڵەتی سەرژمێری گشتی لە دەست دەدا، باسی سێیەمی پۆلێنی
سەرژمێریەکانی عێراق دەکات، بەراورد بە رەوشی ئەمنی و ئاسایشی کوردستان و
گونجانی بۆ سەرژمێری گشتی، باسی چوارەمی جەخت دەکاتە سەر ئاماری 2024 و مەترسییەکانی، ئەمەش کرۆک و ناوەرۆکی
راپۆرتەکەیە، لە کۆتاییدا ئەنجامگیری و چەند پیشنیارێک خراوەتەڕو , هیوادارین
بەم کارە خزمەتێکمان بە دۆزی گەلەکەمان
کردبێت کە تەنیا ئەوەش ئامانجی ئێمەیە.
کورتەیەکی مێژویی سەرژمێری دانیشتوان:
سه‌رژمێری له شێوه ساكار و سه‌ره‌تاییه‌كه‌یدا
رابردویهكی كۆن و دورودرێژی له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه، له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی
كۆیله‌داری بابلی و میسری و گریك و رۆمدا، زۆرجار هه‌وڵیانداوه هێز و توانا مرۆیی و ئابورییه‌كانی
خۆیان بزانن و له رێگه‌ی سه‌رژمێرییه‌وه بڕی باج و سه‌رانه و نێرینه‌ی ته‌مه‌ن سه‌روی 18 ساڵ هه‌ژمار بكه‌ن، بۆ كاروباری سه‌ربازی
و كاتی پێویستی ده‌وڵه‌ت ،به‌ڵام هه‌مو ئه‌و زانیاریانه‌ی كۆده‌كرانه‌وه به نهێنی
و له تۆمارگه‌ی كاربه‌ده‌سته باڵاكاندا ده‌مانه‌وه، چونكه هیچ ئامانجێك له‌پشت
ئه‌و سه‌رژمێریانه‌وه نه‌بو، جگه له سه‌رانه و سه‌ربازی، له كۆتایی سه‌ده‌ی 18 و
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19 له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی
كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی و په‌ره‌سه‌ندنی ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان و داهێنانی ئامڕازه‌كانی
گواستنه‌وه‌ی خێراتر و تێكه‌ڵاوبونی كەلتورهكان و سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی داگیركاری و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوچه دوره‌كان له ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هند و شوێنه‌كانی تر، شێوازێكی نوێی سه‌رژمێری له
وڵاتانی ئه‌وروپیدا سه‌ری هه‌ڵدا، كه گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بریتیبون له
خۆئاماده‌كردنێكی باشی پێشوه‌خته له رێگه‌ی پڕۆڤه و راهێنان به كه‌سانی گونجاو
بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و ئاماده‌كردنی فۆرمی خێزانیی تایبه‌ت و جیاكردنه‌وه‌یه‌كی وردی زانیارییه‌كان و تاوتوێكردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێویستن له‌م سه‌رژمێریه‌دا كۆبكرێنه‌وه و هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له گرنگی و بایه‌خی پرۆسه‌كه و دابینكردنی
بودجه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م كاره‌و چه‌ندین ورده‌كاری تر، یه‌كه‌مین سه‌رژمێری له‌م جۆره، واته به‌شێوه‌ى فۆرمى خێزانى و پۆلێنكردنى زانیارییه‌كان ئه‌نجام درابێت له چاره‌كی
یه‌كه‌می سه‌ده‌ی 18 ده‌ستیپێكردوه، یه‌كه‌م سه‌رژمێرى له پروسیا واته ئه‌ڵمانیای ئێستا له ساڵی
1725 كراوه، دواتر له 1749 له فینله‌ندا و له سوید له ساڵى (1750) ئه‌نجام دراوه، له ساڵی 1754 له نه‌مسا و دواتر له ئه‌مەریكا له ساڵى 1780 و له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا
و نه‌رویج و دانیمارك له ساڵى (1801) و له میسر له 1882 و ....هتد
له دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌مه‌وه له‌سه‌ر
ئاستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، بە دیاریکراوی لە ساڵی 1969ەوە لە رێگای سەندوقی
دانیشتوانەوە رێكخراو و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ ئاماری دانیشتوان دانرا، چ بۆ هاوكاریكردنی وڵاتانی تازه پێگه‌یشتو یان توێژینه‌وه له دیارده دانیشتوانییهكان به
گشتی، دواتر رێنماییكردنی وڵاتان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له مه‌ترسییه‌كانی نه‌بونی
داتای پێویست له‌سه‌ر چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی دانیشتوان .
تایبەتمەندیەکانی
سەرژمێری دانیشتوان:
ئه‌گه‌رچی به
شێوه‌یه‌كی ته‌واو ورد و راستیش نه‌بێت، له هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌كاندا به تایبه‌تی له
نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی 20ـەوە، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئامارێكی ساڵانه
هه‌یه و به جۆرێك له خه‌مڵاندن و مه‌زه‌نده‌كاری ژماره‌ی گشتی دانیشتوانی کۆمەڵگاکانیان له رێگه‌ی هه‌ندێك دامه‌زراوه و داموده‌زگای
نیمچه فه‌رمییه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه نه له روی متمانه و پشت
پێ به‌ستانه‌وه و نه به شێوه‌ی دۆکیومێنتیش وه‌كو سه‌رژمێری گشتی جێی باوه‌ڕن و
له ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه دانیشتوانیهكانیشدا به‌كار دێن، بۆ نمونه له دوای
ئازادكردنی عێراقه‌وه له لایه‌ن چه‌ندین رێكخراو و لایه‌نی جیاجیاوه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق خه‌مڵێنراوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئامار و سه‌رژمێرییه‌كی گشتییه‌وه
نه‌بوه مشتومڕی زۆریان له‌سه‌ر كراوه .
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
سەرژمێری گشتی له چه‌ند خاڵێكدا كورت ده‌كه‌ینه‌وه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1-خه‌سڵه‌تی گشتگیرى
ده‌بێ سه‌رژمێرى
گشتی ته‌واوی دانیشتوانى كۆمه‌ڵگه‌كه یان هه‌رێمه دیاریكراوه‌كه بگرێته‌وه كه
بڕیاره پرۆسه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام بدرێت، جگه له دانیشتوانی ره‌سه‌ن و هه‌میشه‌یی
كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش ده‌بێت ئامار و سه‌رژمێری كه‌سانی
بیانى (خارجى) و ئه‌وانه‌ى كه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى له‌وێدا نیشته‌جێن بكرێت، سه‌ره‌ڕای ئاماژه كردن به شوێنی ره‌سه‌ن و بنچینه‌یی خۆیان له بڕگه‌یه‌ك له بڕگه‌كانی
فۆرمه‌كه‌دا هه‌تا دواتر ئاستی ره‌وكردنی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا
به‌ده‌ر بخرێت، یان بزانرێت تا چه‌ند ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه مایه‌ی راكێشانی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌یه
یان بوه‌ته هۆی ده‌رپه‌راندن و ده‌ركردنی دانیشتوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی.
2-تایبه‌تمه‌ندی
تاكگه‌رایى
واته هه‌ژمار
و ئامارى تاك تاك به ته‌نیا بكرێت و هه‌مو زانیارییه‌كانى وه‌كو كه‌سى له‌سه‌ر تۆمار
بكرێت، بۆ نمونه هه‌رچی تاكێك له رۆژی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا له چوارچێوه‌ی
سنوری ئه‌و وڵاته یان ئه‌و هه‌رێمه‌دا ده‌ژیت ده‌بێ دوای پرۆسه‌كه هه‌مو زانیارییه‌كانی
وه‌كو رۆژ و ساڵ و شوێنی له دایكبون؛ ئاستی خوێنده‌واری و بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و پیشه ... هتد زانراو بن، ئاماده بن بۆ توێژینه‌وه‌ی دانیشتوانی و به‌راورد كردنی رێژه‌ی
هه‌مو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له هه‌ر بوارێكی دانیشتواندا له ماوه‌ی سه‌رژمێری پێشوهوە و
تا ئیستا رویانداوه .
3-تایبه‌تمه‌ندی
خولاوی سه‌رژمێری گشتی
نابێ سه‌رژمێری
گشتی یه‌ك جار و به بێ به‌رنامه و دیاریكردنی ماوه‌كانی ئه‌نجامدانی بكرێت ده‌بێت به‌پێى ماوه‌یه‌كى دیاریكراو و به پێی توانا‌و لێهاتویی و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵگه‌كه
دوباره بكرێته‌وه، ئیتر هه‌ر پێنج ساڵ جارێكه یان هه‌ر 10 ساڵ جارێك، ئه‌گه‌رچی
له‌م سه‌رده‌مه‌دا به هۆی تۆماركردنی وردی رۆژانه‌ی بزاوته دانیشتوانیهكانهوه
له كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازی و پێشكه‌وتوه‌كاندا هه‌میشه زانیاری وردیان له‌به‌ر ده‌ستدایه.
4-ههمانكاتى
یان ده‌ست به‌جێیى ( الانیه)
واته پرۆسه‌كه
له كاتێكی دیاریكراودا ئه‌نجام بدرێت و هه‌مو زانیارییه‌كان له یه‌ك كاتدا تۆمار
بكرێن و كۆبكرێنه‌وه و ماوه‌یان له نێوان دانه‌بێت، بۆ نمونه؛ نابێت له عێراقدا
زانیارییه‌كانی سه‌ر دانیشتوانی باشور مانگی یه‌ك كۆكرابنه‌وه، به‌ڵام له ناوه‌راستى مانگێكی تر و له هه‌رێمی كوردستانیش له كاتێكی كاتێكی تر ده‌ست بكرێت به كۆكردنه‌وه‌ی
زانیارییه‌كان.
چوارچێوه‌ی وڵات
یان هه‌رێمى دیاریكراو.
5-پێویسته سنورى
ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه دیاریكراوبێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بزانرێت سه‌رژمێری كوێ ده‌گرێته‌وه، مه‌به‌ست له سنوری سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی كه سه‌رژمێریه‌كه ده‌كات.
6-چاودێرى و رێنمایى
ده‌وڵه‌ت.
له ڕووى یاسایی
و دارایى وكارگێڕى ده‌بێ ده‌وڵه‌ت سه‌رپه‌رشتى ئه‌م پرۆسه‌یه بكات ،له په‌رله‌ماندا
یاسای تایبه‌تی له باره‌وه دهرچێنت و حكومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر بدات و بودجه‌ی پێویستی
بۆ ته‌رخان بكرێت و یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت یان زیاتر به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی
به‌رێوه‌ی به‌رێت.
7-سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی
ئاڵۆزوە فراوانە:
راپه‌ڕاندنی پرۆسەکە كات و توانا و شاره‌زایی و سامان و داراییه‌كی زۆری ده‌وێت، بۆ نمونه له سه‌رژمێری
هند-دا زیاتر له دوو ملیۆن كارمه‌ندی ده‌وێت، یان له فه‌رنسا له ساڵی 1990دا سه‌رژمێری
ئه‌نجامدرا، ئه‌وان له ساڵی 1985ه‌وه سه‌رقاڵی دانان و ئاماده‌كردنی فۆرم و تاقیكردنه‌وه و
چۆنیه‌تی دابه‌شكردن و وه‌رگرتنه‌وه و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بون، سێ هه‌زار كه‌سیان له
په‌یمانگای ئاماری نیشتمانی مه‌شق پێ ده‌كرد تا سه‌رپه‌رشتیاری سه‌د هه‌زار كارمه‌ندی
تر بكه‌ن له رۆژی سه‌رژمێریه‌كه‌دا، له روی داراییشه‌وه به هه‌مان شێوه بوجه‌یه‌كی
زۆری ده‌وێت، ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی فه‌ره‌نسا له ساڵی 1990دا 500 ملیۆن دۆلاری ویست
و سه‌رژمێری ئه‌مەریكا دوو ملیار و شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلاری ویستوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ئه‌م سه‌رژمێریانه به پۆست و ناردن ئه‌نجامدراون.
سەرژمێری
دانیشتوان لە عێراق و نا ئامادەیی کورد:
مێژوی سەرژمێری وەکو بیرۆکە له عێراقدا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای پێكهێنانی دەوڵەتی عێراقی، له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و له ساڵی
1920 دروستبونی عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێك له ناوچه‌كه‌دا به گرفت ده‌ستی پێكرد، یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی لكاندنی باشوری كوردستان بو به‌م ده‌وڵه‌ته تازه
درووست بوه‌وه، كه له‌ساڵی 1920وه درێژه‌ی كێشا تا ساڵی 1925، له‌م ماوه‌یه‌شدا
سێ لیژنه‌ی فه‌رمی جیاواز سه‌رقاڵی سه‌رژمێری دانیشتوانی ناوچه‌كه بون (لیژنه‌ی به‌ریتانی
و لیژنه‌ی حكومه‌تی توركی و لیژنه‌ی عێراقی تازه دروستبو له ویلایه‌تی به‌غداو به‌سره) دواتر له ساڵی 1927دا چه‌ند هه‌وڵێك دران بۆ سه‌رژمێری كردنی دانیشتوانی عێراق
به گشتی، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتو نه‌بون و به خه‌مڵاندن و مه‌زه‌نده‌كاری
ژماره‌كه‌یان دیاری كرد، دوای ئه‌مه‌ش له ساڵی 1935دا به هه‌مان شێوه خه‌مڵاندنێكی
تر بۆ دانیشتوانی عێراق كرا.
یه‌كه‌م سه‌رژمێرى فه‌رمی و له رێگه‌ی فۆرمی تایبه‌ت و به‌شداری لایه‌نی
نێوده‌وڵه‌تی و لەلایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌زا و تا راده‌یه‌ك پسپۆڕه‌وه ئه‌نجامدرابێت،
ئه‌و سه‌رژمێریه پڕ كه‌موكورتی و ناته‌واوه‌یه، كه له ساڵى (1947) ئه‌نجام دراوه، لەم سەرژمێریەدا به سەدان گوندی كوردستان
تۆمار نه‌كراوه و به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رژمێریه‌كه سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان
نه‌كردوه له ناو كوردا خه‌ڵكی خوێنده‌وار و به‌رپرس له فه‌رمانگه‌كاندا زۆر كهمبوه، بۆیه كورد به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌م پرۆسه‌یه‌دا وه‌كو كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری
تۆماركردن به‌شداری كردوه ئه‌وانه‌ی سەرژمێریەکەیان ئەنجامداوە، زۆربه‌یان كۆنه سه‌رباز و فه‌رمانبه‌ری عوسمانی یان
نه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه بون له توركیاوه گه‌ڕابونه‌وه، ده‌بینین ته‌نیا له كه‌ركوكدا
بۆ نمونه زیاتر له (1500) كه‌س له سه‌رژمێری ساڵی 1947دا شوێنی له دایك بونیان
توركیایه، سه‌ره‌ڕای كه‌موكورتییه‌كانی بڕیار بو ئیتر هه‌ر (10) ساڵ جارێك سه‌رژمێری له عێراقدا دوباره بكرێته‌وه، بۆیه دواتر
له ساڵه‌كانى (1957 – 1965 – 1977 – 1987 -1997) سه‌رژمێرى ئه‌نجام دراوه، له مانه‌شدا
جگه له ساڵی 1957، ئیتر له هه‌مو سه‌رژمێریه‌كانی تردا نائامادەیی کورد و ره‌وشی سیاسی و كارگێڕی له عێراقدا له‌وپه‌ڕی نائارامی و نا له‌باریدا بوه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی كه یه‌كێك
له مه‌رجه‌كانی سه‌رژمێری سه‌ركه‌وتو ئارامی و تەبایی و له باری ره‌وشی سیاسی و كارگێڕیه.
ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له ساڵی 1965دا
خۆی نائاسایی بو عێراق به یه‌ك زنجیره كوده‌تا و شه‌ڕو ناكۆكیدا تێده‌په‌ڕی، جگه
له‌وه‌ی له كوردستاندا شۆڕشی ئه‌یلول چوارساڵ زیاتر بو درێژه‌ی هه‌بو، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی
پیشمەرگە و ناوەند هەبو، تیمەکانی سەرژمێری نەدەگەیشتنە سەدان شوێن .
له ساڵی 1977دا تەعریبی کوردستان و گۆرانکاری کارگێری و گۆڕینی
ناوی شار و شارۆچکەکان بە توندی بەرێوەدەچو، جگە لەوەی دەیان هه‌زار كورد ئاواره‌ی
ئێران وڵاتانی جیهان بون، له‌و سه‌رژمێریه‌دا ناونوس نه‌كران.
له ساڵی 1987یشدا كه دوا سه‌رژمێرییه
له‌م سێ پارێزگایه‌ی كوردستاندا كرابێت، گونده‌كانی كوردستان هه‌مو وێران كرابون
و جگه له ناوه‌ندی پارێزگاكان و شارۆچكه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌وتنه سه‌ر جاده‌ی قیر ئیتر ته‌واوی ناوچه‌كه به‌گشتی كرابوه ناوچه‌ی سه‌ربازی و قه‌ده‌غه‌كراو؛ نه‌ك هه‌ر
ناونوس نه‌كران، به‌ڵكو دواتر به‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كه‌وتن و ئه‌وانه‌ی رزگاریشیان
بو هیچ کەسێکیان له‌و سه‌رژمێریه‌دا ناونوس نه‌كراون، حكومه‌تی ئه‌وكاته له به‌غداد به نیازی قڕكردنی یه‌كجاره‌كی كورد بو، كوردیش هیچ پشت و په‌نایه‌كی نه‌بو، بۆیه
حكومه‌تی ناوه‌ندی له سه‌رژمێری 1987دا به ئاره‌زوی خۆی چه‌ندی به كورد ده‌نوسی
و له كوێی ده‌نوسی كه‌س نه‌بو ره‌خنه بگرێت، یان بڵێت بۆچی رێژه‌ی كورد له‌م شاره
به‌م شێوه نائاساییه دابه‌زی؟.
له ساڵى
(1997)دا به هه‌مان شێوه‌ی سه‌رژمێریه‌كانی پێشوتر، سه‌رژمێریه‌ك له عێراق كرا، به‌ڵام
جگه له كه‌ركوك سێ پارێزگاكه‌ی تری كوردستانی نه‌گرته‌وه، زۆربەی ئه‌وانه‌ی له
كه‌ركوك و خانه‌قین و شه‌نگال و ناوچه کوردستانییە دابڕێنراوەکاندا ناونوس كران، به عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌مدران، ئیتر
له‌مانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به درێژایی مێژوی عێراق له هه‌مو سهرژمێریهكاندا،
نا ئامادەیی كورد بە رونی دیارە و غه‌در و سته‌می
لێكراوه و هه‌رگیز ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی پیشان نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی
بۆ دروستكردوه له بواره‌كانی وه‌رگرتنی
پۆسته كارگێڕی و دیاریكردنی دارایی و بوجه و خزمه‌تگوزاری هه‌رێمه‌كان و ده‌نگدان و دیاریكردنی رێژه‌ی سندوق و هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌كانی تری وه‌كو رێژه‌ی له سوپا و پۆلیس
و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكار و ...هتد؛ له عێراقی فیدراڵ‌دا، چونكه هه‌مو ئه‌مانه
په‌یوه‌ندیان به سه‌رژمێریه‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریه‌كانی سه‌رژمێری
داده‌نرێن، بۆیە پێویستە کورد بەو پەڕی هۆشیاری و ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ
سەرژمێریەکانی ئایندە بکات.
سەرژمێری 2024 و مەترسییەکانی:
بریارە لە تشرینی دوەمی ئەمساڵدا، دوای 27 ساڵ لە سەرژمێری ساڵی 1997 لە عێراق و دوای 37 ساڵ کە لە ساڵی 1987دوا سەرژمێری لە پارێزگاکانی هەرێمی
کوردستان کراوە، بۆ جارێکی دیکە ئاماری دانیشتوان بکرێت لە عێراقدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە، کارێکی گرنگ و هەنگاوێکی زۆر باشە ئەگەر بۆ مەبەستی
گەشەپێدان و پلانی پەرەپێدان بەکار بێت بۆ خەڵکی عێراق، بەڵام هەمو دەزانین لە عێراقدا
گرفتی گۆڕانی دیموگرافیی زۆرەملێ هەبوە، کورد ئەنفالکراوە، دێهاتەکانی وێران کراوە، دانیشتوانی کورد بە زۆر لە شوێنی رەسەنی خۆی راگوێزراوە، دەستکاری نەخشەی کارگێری ناوچە کوردییەکان کراوە،
بە سەدان هەزار خێزانی کورد نەگەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان و لە بەرامبەردا
بە سەدان هەزار خێزانی عەرەب لەم ناوچانەدا نیشتەجێکراون، جگە لەمانەش ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن عێراقی لە دەرەوەی عێراق
دەژیت و ئاوارەی وڵاتان بون!! ئایا ئەم پرۆسەی
ئاماری دانیشتوانە چۆن چارەسەری ئەم گرفتانە دەکات؟
لەم بارودۆخ و رەوشەدا، سەرژمێری و ئاماری
دانیشتوان لە عێراقدا، مەترسی زۆری بۆ کورد هەیە، ئەگەر ئەم ئامارە ببێتە دیکۆمێنتێکی
فەرمی و دواتر چارەسەری کیشەی کوردی لەسەر بونیاد بنرێت، هۆکاری مەترسیەکانی کورد
ئەوەیە کە هیچ متمانە و نیەتپاکیەک لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا نییە، ئەوەی هێزی هەبێت پێکهاتەکەی خۆی زاڵ
دەکات و ئەوانی دیکە پەراوێز دەخات، بۆیە گومان لە هەر کارێکی باشیش دەکرێت ئەوەی وا دەکات گومان بکەین لەم سەرژمێریە سەرەرای سودی سەرژمێری بۆ پلاندانان
ئەوەیە .
1- لە سالی 2003 تا 2017 لە عێراق بە گشتی و لە
ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکان بە تایبەتی، کورد سەنگ و قورسایی خۆی هەبو،
دەیتوانی کاراتر و چالاکانەتر سەرپەرشتی هەر پرۆسەیەکی ئامار و سەرژمیری بکات، بەڵام
بە بیانوی نا ئارامی و نەگونجانی بارودۆخ و یەکلایی نەبونەوەی کێشەکان و چەندین بیانوی دیکە رێگایان نەدا سەرژمێری
بکرێت، لە کاتێکدا یەکێک لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی مادەی140 و چارەسەری کێشەی ناوچە کوردستانییە دابرێنراوەکان، سەرژمێری
دانیشتوان بو، بەڵام هەر لە دوای 2017 ەوە ،دوای رووداوەکانی ئۆکتۆبەر و
گەڕانەوەی حەشدی شەعبی بۆ ئەو ناوچانە و لاوازبونی پێگەی کورد لە بەرێوەبردنی
عێراقدا، یەکسەر بانگەشەی سەرژمیری دەستی پێ‌کرد.
ئەگەر بە وردی سەیری کار‌و چالاکی حکومەتی
عێراقی بکەین
2- هەر لە دوای ئۆکتۆبەری 2017 دەبینین پلانی بۆ
داده‌رێژن و به دامه‌زراوه‌یی كاری بۆ ده‌كه‌ن، له ناوه‌راستی ساڵی 2018دا وه‌زاره‌تی
پلاندانانی عێراقی رایگه‌یاند كه له به‌رنامه‌یاندایه بۆ ساڵی 2020 سه‌رژمێری گشتی
له عێراق ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سه‌ر ئاستی ناوخۆ لیژنه و ده‌زگای
تایبه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن و بۆ هاوكاری و سهربهرشتیش په‌یوه‌ندی به وڵاتانی هه‌رێمی
و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
3- له پێنجی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 بریاریاندا له بودجه‌ی 2019دا پشكی تایبه‌ت بۆ سه‌رژمێری
2020 و ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌رخان ده‌كرێت.
4- دوای یەک مانگ هه‌ر له ساڵی 2018و له رۆژی
سێشهمه 11ی 12دا كۆنفرانسێكی فراوان له به‌غدا به‌رێوه‌چو بۆ تاوتوێكردنی پرسی
سه‌رژمێری و ئاماده‌كارییه‌كانی .
5- دواتر له دوی كانونی دوه‌می 2019دا وه‌زیری
پلاندانانی عێراقی، نوری سه‌باح دلێمی كاتی سه‌رژمێری گشتی دیاریكرد و رایگه‌یاند
له چاره‌گی كۆتایی 2020دا ئه‌نجام ده‌درێت.
6- له 23ی ئاداری 2019ه‌وه به هه‌نگاوی كرده‌یی
ده‌زگای باڵای سه‌رژمێری گشتیان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عادل
عەبدولمەهدی دامه‌زراند، ئه‌م ده‌زگایه له نوێنه‌ری چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی
و دانیشتوانی و ئاماری و په‌رله‌مان و بریكاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌قفی
سونی و شیعی و ئاینه‌كانی تر پێكهاتبون.
7- له 31ی ئاداری 2019دا ژوری ئۆپەراسیۆنی تایبه‌ت
به سه‌رژمێری گشتیان دامه‌زراند، عه‌بدولزه‌هره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی
عێراقی له لێدوانێكیدا وتی: خۆ ئاماده‌كردن بۆ سه‌رژمێری 2020 زۆر به‌په‌لە و گورجوگۆڵ
كه‌وتوه‌ته سه‌ر راسته‌رێ و كاره‌كانی ده‌كات.
8- له 7ی نیسانی 2019دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عێراقی داوای له ده‌زگای باڵا كرد پوخته‌ی كاره‌كانی و نه‌خشه و پلان و
ئه‌وه‌ی كردویانه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌ن بكه‌ن تا سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر بده‌ن
.
9-بە هۆی کۆمەڵیک هۆکاری ناوخۆیی عێراق و کۆرۆنا
و خۆپیشاندان و ئاڵوگۆڕی حکومەت، سەرژمێری دواخرا بۆ 2024 بە کۆمەڵیک گۆرانکاریی دیمۆگرافی و روداوی نەخوازراوەوە بۆ کورد، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانیە
دابڕێنراوەکاندا.
ئەنجامگیری و
پێشنیار
وەکو
دەرئەنجام ئەگەر بە وردی سەیری میژوی سەرژمێری و ئامارەکانی دانیشتوان بکەین لە عێراقدا؛ بە درێژایی میژو غەدر لە کورد کراوە، لەسەرەتادا بە هۆی سەختی ناوچەکە و نەبونی
رێگاوبان و بەرزی ریژەی نەخوێندەواری و ترسی کورد لە دەسەڵات، دواتریش کوردستان
ئارام نەبوە، یان کورد دەسەڵات و رۆلی بەرچاوی لە پرۆسەکەدا نەبوە، جگە لەوەی
نزیکەی 40 ساڵە سەرژمێری سەرتاسەری دانیشتوان لە عێراقدا نەکراوە و لەم ماوەیەدا
گۆرانی دیموگرافی گەورە لە کوردستان روی داوە بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییە
دابڕینراوەکاندا.
ئێستا بە سەدان گوندی کورد لە ناوچە کوردستانییە
دابڕینراوەکاندا کە لە ئاماری دانیشتوانی ساڵی 1957 ناویان هەیە و تۆمار کراون و ئەو کاتە بە دەیان خێزانی کوردی لێ نیشتەجێبوە، ئێستا چۆڵن و ئاوەدان
نەکراونەتەوە و دانیشتوانەکەی ئاوارەی هەولێر و سلێمانین، یان لە دەرەوەی وڵاتن، جگە لەوەی سەدان گوندی دیکە کە لە ئاماری دانیشتوانی ساڵی 1957دا چل بۆ پەنجا خێزانی
کوردی لێ نیشتەجی بوە و ئێستا سێ یان چوار خێزانی بۆ گەراوەتەوە؛ ئەوانیش هیچ
ئومێدیکیان بە ئایندەی ناوچەکە نییە و ناتوانن هیچ سەرمایەگوزاریەک بکەن و دڵنیا بن
کە جارێکی دیکە ئاوارە نابنەوە، بۆیە مسۆگەر نییە ئەو چەند خێزانەش لە کاتی
سەرژمیری و ئەنجامدانی ئامارەکە لە گوندەکانیان ئامادە بن و تۆمار بکرێن.
لە بەرامبەر
ئەمەدا ، بە هەزاران خێزانی عەرەب لە ناوچە کوردستانییە دابڕینراوەکان، بە تایبەت
لە مەرکەز و ناو شاری کەرکوکدا، نیشتەجێکراون، ئاسانکاریی بونیادنانی خانوبەرە و خزمەتگوزاریی و گواستنەوەی فۆرم و
پشتگیری نیشتەجێبونیان بۆ کراوە و وەکو دانیشتوانی رەسەنی ناوچەکە مامەڵەیان لەگەڵ
دەکرێت، وەکو مافی هاوڵاتیبون، هەر عێراقیەک ئازادە لە کوێ دادەنیشێت و مافی
نیشتەجێبون و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی هەیە، بەڵام دەستوری عێراقی نوێ رێگا بەو
جۆرەی نیشتەجێبونە نادات کە بە مەبەستی
گۆڕینی دیموگرافی ئەنجام دەدرێت.
لە دوای ئۆکتۆبەری 2017وە، حکومەتی عێراقی بە
بەرنامە و زۆر سیستماتیک کار بۆ سەرژمێری دەکات، ئەگەری زۆری هەیە لە 2024دا
ئەنجام بدرێت، بە دڵنیایی هەتا کورد لە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان دەسەڵاتی
هەبو، تا رادەیەک گۆرانی دیموگرافی کەمبوبوەوە، رێگایان نەدا سەرژمێری بکرێت تەنیا ئاستەنگیش بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری
سیاسی بو، بۆیە پێویستە کوردیش رێگا
نەدات ئەم پرۆسەیە بە ئاسانی و بە زیانی کورد تێپەڕێت .
وەکو ئاماژەمان پێ‌کرد، لە روی یاسایی و
ئه‌كادیمی و زانستییه‌وه بۆ هه‌ر سه‌رژمێریه‌كی گشتی كۆمه‌ڵێك مه‌رج و بنه‌ما هه‌یه
هه‌تا جێی باوه‌ڕ و دانپیانانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا
نه‌بێت دانی پێدا نانرێت و به هه‌وڵ و ته‌قه‌لای لایه‌نێكی سیاسی ده‌درێته قه‌ڵه‌م
بۆ ئامانجێكی دیاریكراو، بۆیه پرسی سه‌رژمێری له عێراقدا یه‌كێكه له پرسه هه‌ستیاره‌كان
و سه‌ره‌تا كۆده‌نگی و رێكکه‌وتنی سیاسی پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق و پاڵپشتی و هاوكاری
هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیشی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر له هه‌مو پرسه‌كانی تردا كورد له دوای
ئۆکتۆبەری 2017ه‌وه هه‌ڵوێستی لاوازیش بوبێت، به‌ڵام بۆ پرسێكی وه‌كو سه‌رژمێری گشتی
له عێراقدا، هه‌ڵوێستی كورد زۆر به‌هێزه و ده‌توانێت به‌شێكی زۆری مه‌رجه‌كانی خۆی
بسه‌پێنێت، چونكه به بێ ره‌زامه‌ندی كورد هه‌رگیز پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له عێراقدا
ئه‌نجام نادرێت و سه‌ركه‌وتو نابێت .بۆیه پێویسته:
1-كورد
له‌سه‌ر ئاساییکردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوەکان به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش
نه‌كات و رێگا نەدات ئەم سەرژمێریە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی ئەم ناوچانە بەکار بێت
لە ئایندەدا.
2-لیژنەیەکی
پسپۆڕ و شارەزا و دڵسۆز پێک‌بێنێت بۆ پێداچونەوە و داڕشتن و نوسینەوەی ئەو فۆرمەی لە سەرژمێریەکەدا
بەکار دێت، هەندێک بڕگە و داوکاریی زانیاریی تێبکات کە بەڵگەی رەسەنی و نا رەسەنی شوێنی نیشتەجێبون لە کاتی سەرژمێریەکەدا.
3-حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە ئێستاوە هەڵمەتێکی هاندان و ئاسانکاری و هاوکاری دەست پێ بکات بۆ
گەڕانەوەی خەڵکی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان لە بەرپرسەکانەوە دەستپێبکات،
ئەوەی پلەو پۆستی پاڵاتری هەیە پێشتر بیگەڕێنێتەوە.
4-لە پرۆسەی
سەرژمێری و ئامارەکەدا، کورد وەکو هەر عێراقیەکی دیکە رۆڵی هەبێت، پەراوێز نەخرێت، سەرپەرشتی تیمەکان بکات، ئه‌گه‌ر وه‌كو چاودێریش بێت كورد له ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی
سه‌رژمێری ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوەکاندا ئاگادار بێت بۆئه‌وه‌ی به‌راوردی
رێژه‌ی زۆربون و كه‌مبونه‌وه‌ی دانیشتوان بكه‌ین و دواتر توێژینه‌وه‌ی زانستیان
له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین.
5-بنکەیەکی وەرگرتنی زانیارییەکان و کۆگاکردنیان لە هەرێمی کوردستانیش
هەبێت، سەرکردایەتی سیاسی کورد رێگا نەدات تەواوی زانیاریەکان تەنیا لە بەغدا بێت.
6-لەم سەرژمێریەدا بە هۆی نا ئارامی و بەرزی
رێژەی ئاوارەبون و بەجێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبون و جێگۆڕکێی بەشێکی زۆری دانیشتوانەوە
فۆرمێكی تایبه‌ت بۆ هه‌مو ئه‌و عێراقیانه دروست بكرێت كه له كاتی سه‌رژمێریه‌كه‌دا
له شوێنی نیشته‌جێبونی ئاسایی خۆیان نین، هه‌ندێك له پرسیاره‌كانی ئه‌و فۆرمه جیاواز
بێت و وه‌كو فۆرمه گشتییه‌كه نه‌بێت، بۆ نمونه هۆكاری جێهێشتنی شوێنی نیشته‌جێبون؟ یان مه‌یلی گه‌رانه‌وه و....هتد
7-ئەگەر
کورد دڵنیا نییە، مەترسی هەیە ئەم سەرژمێریە دواتر بۆ یەکلاکردنەوەی کشە سیاسییەکان بەکار
بێت، دەتوانێت یەکێک لە بنەما و مەرجەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لەم سەرژمێریەدا لەدەستبدات کە گشتگیرییە، رێگا
نەدات لە هەرێمی کوردستان بکرێت ئیتر وه‌كو سهرژمێریهكهی ساڵی 1997ی لێ دێت، بە
هەوڵێکی ناوچەیی و لۆکا‌ڵی دەدرێتە قەڵەم و وەکو سەرچاوەیەکی زانستی بەکار نایەت .
بە گشتی ئەم سەرژمێریە لە دوای ب27 ساڵ بۆ ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان و لە دوای 37 ساڵ بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت دوای ئەو هەمو گۆڕانە دیموگرافیە لە عێراقدا کارێکی گرنگە، رەنگدانەوەی
لەسەر روداوەکانی ئایندە دەبێت، بۆیە پێویستە کورد ئامادەیی هەبێت و بە گرنگی و بایەخەوە
سەیری بکات و بیر لە مەترسییەکانی ئایندەی بکاتەوە ژمارە بۆ کورد گرنگە، بە تایبەت
لە ناوچە کوردستانییە دابڕینراوەکاندا، کە بریارە لە رێگای راپرسی و سەندوقەکانی دەنگدانەوە
ئەو پرسانە یەکلایی بکرێنەوە، سەرژمێری چەندایەتی دەنگدەرانمان دەداتێ پشتگوێ خستنی
خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانیە. جگە لە دەسەڵاتی سیاسیش، پێویستە خەمی هاوڵاتییان و
هە ر تاکێکی کورد بێت.
266 جار خوێندراوەتەوە