رۆژی جیهانیی هەوای پاك؛ ساڵانە ملیۆنان کەس بەهۆی پیسبونی هەواوە گیان لەدەست دەدەن

KNN : Kurdish News Network
08:38 - 07/09/2024
جیهان
+
-

ئەمڕۆ  لە جیهاندا یادی هەوای پاك دەكرێتەوە، بۆئەمساڵ نەتەوەیەکگرتوەکان رۆژەکە لەژێر ناونیشانی "هەوای پاک بۆ ئاسمانی شین" یاد دەکاتەوە.

 

تەندروستی:KNNC


ڕۆژی جیهانی هەوای پاک و ئاسمانی شین ساڵانە لە ٧ی ئەیلول یادی دەکرێتەوە وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو ڕاستییەی کە هەوای پاک گرنگە بۆ تەندروستی و ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان، لە کاتێکدا پیسبوونی هەوا تاکە گەورەترین مەترسی ژینگەییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن و نەخۆشی لە ئاستی جیهانیدا.

 

هەروەها، پیسبونی هەوا بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان هەیە، بەتایبەتی لەو دانیشتوانەی کەم داهات و بەهۆی چێشت لێنان و گەرمکردنەوە بەرکەوتەی پیسبوونی هەوای ناوماڵ دەبن.

 

لە رۆژی (22/1/2020) کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان (7ی ئەیلول)ی بۆ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی هەوڵدانی زیاتر بۆ باشترکردنی کوالێتی هەوا، لەوانەش کەمکردنەوەی پیسبونی هەوا، بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ دیاریکردوە.

ڕۆژەکە تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی پیسبونی هەوا لەسەر ئابوری و بەرهەمهێنانی کار و تێچوی چاودێری تەندروستی و گەشتیاری، باشترکردنی کوالیتی هەوا دەتوانێت کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بەرز بکاتەوە، هەروەها هەوڵەکانی کەمکردنەوە دەتوانێت کوالیتی هەوا باشتر بکات.

 

هەروەك باس لەوەشدەكان كە هەمو ساڵێك لە 7ـی ئەیلول هەمو جیهان دەبێت كاربكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاكەكان تا كواڵێتی هەوا بەرەوپێش بچێت و بەدوای ئەو رێگایانەدا بگەڕێین كە هاوكارمان بێت لە پاك هێشتنەوەی هەوا.

لە نوێترین ئاماردا کە نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاویکردوەتەوە دەڵێت: ئەگەر ئێستا هەنگاو بنێین، دەتوانین تا ساڵی 2050 زیانەکانی بەرهەمی جیهانی بەهۆی پیسکەرەکانی هەوا بۆ نیوە کەم بکەینەوە، کەمکردنەوەی دەردانی میتانی کە گازی گەرمخانەیی و پیسکەری هەوای گرنگە، دەتوانێت لە نێوان چوار بۆ 33 ملیار دۆلار پاشەکەوت بکات، پیسبوونی هەوا ساڵانە (8.1) تریلیۆن دۆلار بۆ ئابووری جیهانی دەخەمڵێندرێت، کە یەکسانە بە 6.1%ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی بەهۆی زیادبوونی تێچووی چاودێری تەندروستی.


كۆمەڵێك زانیاری لەبارەی مەترسییەكانی پیسبونی هەوا:

 

 
-پیسبونی هەوا یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكان بۆ مردنی پێشوەختە
-تا ساڵی 2050 پیسبونی هەوا 50% زیاد دەكات
-99%ـی هەمو جیهان هەوای پیسبو هەڵدەمژن
-ساڵانە 6.7 ملیۆن كەس بەهۆی پیسبونی هەوا گیان لەدەست دەدەت و 2.4 ملیار كەسیش مەترسییەكانی پیسبونی ژینگە كاریان لێدەكات

314 جار خوێندراوەتەوە