هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بەڕێوەچو

KNN : Kurdish News Network
07:24 - 09/09/2024
کوردستان
+
-

هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بەڕێوەچو، تێیدا سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران.

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەمڕۆ دوشەممە (9ـی9ـی 2024) لەژێر رۆشنایی راسپاردە و بڕیارەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان و دواى کۆبونەوەى جڤاتى نیشتمانى، پڕۆسەى هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بە ئامادەبونى زۆرینەى رەهاى ئەندامەکانى و لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرپەرشتى ژورى هەڵبژاردنو یاسایی لە مەکۆى سەرەکى، بەڕێوەچو.

 

بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە؛ جەلال مصطفى محمد (لیوا جەلال) بە سەرۆک، جعفر عثمان خەیات بە جێگرى سەرۆک و عطا محمود محمد (عەتا هەوڵویی) بە سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران.

 

بەپێى دەستورى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان جڤاتى گشتى جڤاتێکى راوێژکارییە و دەستەى سەرۆکایەتییەکەى لە سێ ئەندام پێکدێت (سەرۆک، جێگر، سکرتێر)، سەرۆکى جڤاتى گشتى پاش هەڵبژاردنى راستەوخۆ دەبێتە ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان.

864 جار خوێندراوەتەوە