شانەى راگەیاندنى
ئەمنیی عێراق دەستگیرکردنى دوو تیرۆرستى لە سلێمانى راگەیاند بە هەماهەنگیی
دژەتیرۆرى عێراق و ئاسایشى سلێمانى.
هەواڵ:KNNC
شانەى راگەیاندنى
ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە؛ دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق بە
هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى سلێمانى توانیویانە دوو تیرۆرست لە
سلێمانى دەستگیر بکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە جگە لە دەستگیرکردنى ئەو
دوو تیرۆرستە، چەند ئۆپەراسیۆنێکى دیکە ئەنجامدراوە و توانیویانە 10 میوانخانە
بپشکنن و شەش تەقینەوە و دوو پشتێنى تەقەمەنیی بتەقێننەوە و بەدواداچونیشیان
بۆ چەند روداوێکى تاوانکاریی ئەنجامداوە لە پارێزگاى نەینەوا.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا و لە دوو میوانخانە لە
پارێزگاى ئەنبار توانیویانە دوو تیرۆرست دەستگیر بکەن.
168 جار خوێندراوەتەوە