سەرۆکى لیژنەى ئارامیی پارێزگاى سلێمانى بۆ
هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان جەختدەکاتەوە کە نمایشى سەربازى و دیاردەى چەکدارى
و کاروانى درێژى ئۆتۆمبێل لەکاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا قەدەغەیە و پەیامێکیش
ئاراستەى لایەنە بەشدارەکانى هەڵبژاردن دەکات.
هەواڵ:KNNC
بەپێى فەرمانێکى پارێزگاى سلێمانى کە واژۆى هەڤاڵ
ئەبوبەکر، سەرۆکى لیژنەى ئارامیی پارێزگاى سلێمانى بۆ هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى
کوردستان-ى لەسەرە تێیدا هاتوە، هەڵگرتنى چەک و دیاردەى چەکدارى و نمایشى سەربازى
و کاروان و کەژاوەى درێژى ئۆتۆمبێل کە ببێتە هۆى تێکدانى هاتوچۆى گشتى لە کاتى
بانگەشەى هەڵبژاردندا قەدەغەیە.
هەروەها جەختیکردوەتەوە لەوەى، پێویستە کاندید
و قەوارە وهاوپەیمانێتییەکان بە شێوازێکى مەدەنى هەڵمەتى بانگەشە ئەنجام بدەن و
پابەندن بن بە پاراستن وئاسایش و ئارامى و رێنماییەکانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان.
داواشى لەلایەنە سیاسیەکان کردوە لەکاتى رودانى
هەرکێشەیەکدا خۆیان لە هێرش و تۆڵەکردنەوە بەدوربگرن و پەنا بۆ دادگا و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان
و دامەزراوە فەرمییەکان بەرن.
348 جار خوێندراوەتەوە