پێشبینییەكانی كەشناسی؛ دو رۆژی دیكە پلەكانی گەرما بەشێوەی بەرچاو رو لە دابەزین دەكەن

KNN : Kurdish News Network
08:04 - 09/09/2024
کوردستان
+
-

لە دو رۆژی داهاتودا پلەكانی گەرما رو لە دابەزین دەكەن و كەشناسێكی كوردیش ئاشكرایدەكات، بەپێی پێشبینییەكان ئەم مانگە دەستپێكی دابارینە.

هەواڵ: (KNNC)


عەلی جابر، شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ سێشەممە پلەی گەرما بگاتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ئەمساڵدا و لە رۆژی چوارشەممەوە پلەكانی گەرما رو لە دابەزین دەكەن و كەشوهەوای وڵات رو لە فێنك بون بكات.

وتیشی: لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەكانی گەرما زیاتر رو لە نزم بونەوە دەكەن و بەهۆی ئەو بارستە هەوایەی رو لەناوچەكانی وڵات دەكات بۆ یەكەمجار لە وەرزی هاوینی ئەمساڵ پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی خوارو ناوڕاستی عێراق بۆ (39) پلەی سیلیزی داببەزن، هاوكات چالاكییەكانی با رو لە كەمبونەوە دەكات.

هاوكات، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشوهەوا بڵاویكردەوە؛ لە ئەمڕۆوە تا رۆژی پێنجشەممە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەرێژەی (2 بۆ 3) پەلی سیلیزی بەرزدەبنەوە و لە كۆتایی هەفتەشەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن و جارێكی دیكە بەرز بونەوە بەخۆیانەوە نابیننەوە.

راشیگەیاندوە: وەرزی دابارینی داهاتو دەركەتوە و ئەگەری هەیە ئەم مانگە دەستپێكی دابارین بێت.

494 جار خوێندراوەتەوە