وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی لە بەرژەوەندى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چەند داوایەکى ئاڕاستەى شاندى عێراق کردوە

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 10/09/2024
کوردستان
+
-

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی کۆمەڵێک داواکاریی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کەمئەندامان و ئەوانەى چاودێرى کۆمەڵایەتیی دەیانگرێتەوە، پێشکەش بە شاندەکەى بەغداد کردوە و داوا دەکەن موچە بۆ نزیکەى دوو هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت ببڕدرێتەوە و چەند داوایەکى دیکەشیان لە بەرژەوەندیی ئەو چینە پێشکەش کردوە.

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی لە کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەنجومەنى ئابورى عێراق چەند کێشە و پرسێکى تایبەت بە وەزارەتەکەیان پێشکەش بە شاندەکە کرد و دەڵێن: بەپێی دەستورى عێراقى پێویستە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە زویی تۆمار بکرێن و موچەیان بۆ ببڕدرێتەوە، لەگەڵیشیدا رەزامەندى بدرێت لەسەر پێدانى موچەى زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت و کەمئەندامان کە لەلایەن لیژنەى پزیشکییەوە پەسەندکراون.

 

داواکانى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی کە لەلایەن کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی پێشکەشکراوە، خۆى لە سێ خاڵى سەرەکى دەبینێتەوە، وەزارەتەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە لە هەرێمى کوردستان کار بە دەستورى عێراقى دەکرێت لە پرسى چاودێرى کۆمەڵایەتیی و پاراستنى کۆمەڵایەتیی و دەبێت بەپێی ئەو یاسایە:

 

1/بەپێی ماددەى 32 لە دەستورى عێراقى ساڵى 2005 کە لەسەر ئەو بنەمایە یاساى ماف و ئیمتیازاتەکانى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەرکراوە بە ژمارە 2ى ساڵى 2011بە یاساى ژمارە 8ى ساڵى  2021هەموار کراوەتەوە و لە هەمان چوارچێوەدا یاساى یەکگرتوى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەرکراوە بە ژمارە 38ى ساڵى 2013 و بابەتەکانى ئەمانەن:

 

1/تۆمارکردن و دانانى خاوەن پێداویستیی تایبەت و بڕینەوەى موچە  و هاوکاریی و چاودێرى کۆمەڵایەتیی.

 

2/ رەزامەندیدان لە خەرجکردنى موچەى 13121 لە خاوەن پێداویستییەکانى تازە ناویان تۆمار کراوە و نێردراون بۆ لیژنەى پزیشکی سەربە وەزارەتى تەندروستى هەرێم و لەوێشەوە رەوانەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ کراون.

 

3/نزیکەى 17 هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت هەیە تۆمار نەکراون و نەخراونەتە بەدەم لیژنەى پزیشکى، داوا دەکەین تۆمار بکرێن و موچە و چاودێرى کۆمەڵایەتیی بیانگرێتەوە بەپێی ماددەى 14 لە دەستورى عێراق.

 

هەروەک وەزارەتەکە داواى کردوە یاساى پاراستنى کۆمەڵایەتیی جێبەجێ بکرێت بەمشێوەیە:

 

2/جێبەجێکردنى یاساى پاراستنى کۆمەڵایەتیی ژمارەى 11ى ساڵى 2014ـى فیدراڵ:
ئەلف/تەواوى ئەو چینانەى پاراستنى کۆمەڵایەتیی دەیانگرێتەوە و لە یاساى پاراستنى کۆمەڵایەتیی چاودێرى و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بیانگرێتەوە.

 

ب/تەواوى ماددەکانى لە یاساکەدا هاتوە جێبەجێ بکرێت بەپێی ماددەکانى 29 و 30 لە دەستورى عێراقى ساڵى 2005.

 

داوایەکى دیکەى وەزارەتەکە بەمشێوەیەیە:
3/جێبەجێکردنى یاساى چاودێرى کۆمەڵایەتیی ژمارە 126 ساڵى 1980 کە تێیداى تەواوى ئەو خێزانانەى خاوەن پێداویستى تایبەت و کەمئەندام و خانەى بێسەرپەرشتان و خەڵوەتگەى پیریی و زیندانەکان سەبەتەى خۆراکیی ساڵانە 4 سەبەتە بیانگرێتەوە.  

1133 جار خوێندراوەتەوە