دهۆك؛ سێ حاڵەتی تای خوێنبەربون تۆماركران

KNN : Kurdish News Network
02:24 - 10/09/2024
کوردستان
+
-

دوای وەرگرتنەوەی پشكنییەكانیان دڵیابونەتەوەوە كە سێ هاوڵاتی قەزای بەردەڕەش توشی تای خوێن بەربون بون، تەندروستی دهۆكیش دەڵێت: تەندروستییان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

هەواڵ: (KNNC)


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك بڵاویكردەوە؛ بەهۆی هەبونی گومان و توشبونیان بە تای خوێنبەربون، نمونەی خوێنی سێ هاوڵاتی رەوانەی تاقیگە پزیشیكییەكانی بەغداد كراون، دوای گەڕاندنەوەی پیشكنییەكان دڵنیابونەتەوە كە هاوڵاتییەكان توشبوی نەخۆشیەكەن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سێ هاوڵاتییەكە خەڵكی قەزای بەردەڕەشن و باری تەندروستییان جێگرە و هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانیان نییە.

 

دهۆك - مەسعود هادی

 

115 جار خوێندراوەتەوە