عومەر حاجی عەلی: حكومەتی هەرێم ئەركی سەرشانی جوتیارانی قورستر كردوە

KNN : Kurdish News Network
03:17 - 10/09/2024
کوردستان
+
-

جوتیارێكی كورد ئاشكرایدەكات؛ نەبونی یاسای پاراستنی بەروبومی كشتوكاڵی زیانی گەورەی لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان داوە هەروەها لەبری ئەوەی حكومەتی هەرێم هاوكارییان بكات ئەركی سەرشانیانی قورستر كردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)


عومەر حاجی عەلی، جوتیار لە روماڵی ناوەنی هەواڵی (KNN) رایگەیاند: بۆ پاراستنی بەروبومی جوتیارانی كورد پێویستمان بەیاسایەكە بەتەواوی هاوكاری جوتیاران بكات، لەبەر ئەوەی ئەو یاسایەی كە ئێستا هەیە زۆر كۆنە و كاری پێ ناكرێت، هەروەها یەكێكی دیكە لە كێشەی جوتیاران ساغنەبونەوەی بەرهەمەكەیانە لە بازاڕەكاندا ئەوەش هۆكارەكەی بۆ بەروبومە هاوردەكراوەكان دەگەڕێتەوە.

 

وتیشی: حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی هاوكاری جوتیاران بكات، هاوردەكردنی پێداویستییە كشتوكاڵییەكان و هۆكارەكانی بەرهەمهێنانی دراوە بەكۆمپانیایەكی دیاریكراو كە ئەویش بەویستی خۆی نرخ لەسەر پێداویستیەكان دادەنێت.

 

لەسەر بڕیاری قەدەغەكردنی بەروبومە هاوردەكراوەكان راشیگەیاند: بۆ ساغكردنەوەی بەروبومە ناوخۆییەكان و لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانی كورد، بەپێی یاسایەك بڕیای قەدەغەكردنی بەروبومە هاوردەكراوەكان بدرێت، ئەو كاتانەشی كە یەكێك لە بەرهەمەكان كەم دەبێتەوە، لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە جۆر و بڕی هاوردەكرن دیاری بكرێت كە ئەوەش رێگری لە قۆرخكاری دەكات.

 

عومەر حاجی عەلی جوتیار ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی كە حكومەتی هەرێم ئاسانكاری و هاوكاری پێكشەش بە جوتیاران ناكات، بە ورگرتنی باج و گومرگ بوەتە هۆی دروستبونی بارگرانی بۆسەر شانی جوتیارانی كورد كە تەواوی تێچوی بەرهەمهێنان لەئەستۆی جوتیاران حۆیاندایە.

226 جار خوێندراوەتەوە