ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق موچە راگیراوەکانی موچەخۆرانی هەرێمی خەرجكرد

KNN : Kurdish News Network
04:40 - 10/09/2024
کوردستان
+
-

سەرۆك وەزیرانی عێراق موچە راگیراوەكانی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجكرد.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە (KNN)ـی راگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە كە موچە راگیراوەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بكرێت.

 

بەپێی زانیارییەكانی (KNN) لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردنى موچەی موچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ كراوە و جەخت كراوەتەوە كەناردنی موچە تا كۆتایی ئەمساڵ بەبێ گرفت بەردەوام دەبێت، هەروەك ئەوەشخراوەتەڕو؛ حکومەتى هەرێمى بەڵێنیداوە سەرجەم تێبینییەکانى بەغداد لەسەر لیستى موچە چارەسەر بکات.

 

دوێنی لە راگەیەندراوی هاوبەشی هەردو تیمی ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاماژە بۆ ئەوەكرابو، بۆ چارەسەركردن و ناردنی موچە راگیراوەكانی موچەخۆرانی هەرێم، راسپاردەیەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بكرێت.

 

لای خۆشیەوە ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە؛ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی دەنگیدا لەسەر پەسەندکردنی راسپاردەی کۆبونەوەی هاوبەشی دوێنێی ئەنجومەنی ئابوری فیدڕاڵ وهەرێمی کوردستان بۆ ناردنی موچە راگیراوەکانی هەرێم لە مانگی شوباتەوە تا مانگی ئاب، وبەردەوام بون لە سەر خەرجکردنی موچەکانی هەرێم تا کۆتایی ساڵی دارایی (2024).

 

1559 جار خوێندراوەتەوە