ئەمریکا بۆ سێ ساڵی تر گەشتە بازرگانییەکانی لە ئاسمانی عێراق سنوردار کرد

KNN : Kurdish News Network
03:19 - 16/10/2024
جیهان
+
-

ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵیی ئەمەریکا ئەو کۆت و بەندانەی بۆ سێ ساڵی دیکە درێژکردەوە، کە بەسەر گەشتە بازرگانییەکانی وڵاتەکەی لە ئاسمانی عێراقدا سەپێنراون.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، هۆکاری درێژکردنەوەی کۆت و بەندەکانی  ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵیی  ئەمەریکا بۆ ئەو مەترسیانە دەگەڕێتەوە کە بەهۆی چالاکی گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران و پرۆسە سەربازییەکانی تر، هاتونەتە ئاراوە.  

 

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارەکەى ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵیی  ئەمەریکا، تا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2027 کاری پێدەکرێت و ئەو کۆمپانیا بیانیانەش دەگرێتەوە کە گەشتی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی ئەمریکا ئەنجام دەدەن.

 

مانگی رابردوو وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکا بەبڕی 250 هەزار دۆلار، سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای ئێرکەنەدا سەپاند، لەپای بەکارهێنانی ئاسمانی عیراق لەماوەی ساڵانی 2022 بۆ 2023.

167 جار خوێندراوەتەوە