ئیتاڵیا ژمارەیەک کۆچبەری رەوانەی ئەلبانیا کرد

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 16/10/2024
جیهان
+
-

دوای رێکەوتنێک لە نێوان هەردوو وڵاتانی ئیتاڵیا و ئەلبانیا 16 کۆچبەر لە لایەن ئیتاڵیاوە گواسترانەوە بۆ ئەلبانیا کە 10 کۆچبەریان بەندگلادیشین و شەش کۆجبەریشیان خەڵکی میسرن بە مەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری رو لەو وڵاتە دەکەن.

 

هەواڵ: KNNC

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، رۆژی دوشەمە ئیتاڵیا یەکەم گروپی کۆچبەرانی رەوانەی ئەلبانیا کرد کە لە 16 کۆچبەر پێک هاتون بە مەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری بریارە رۆژی چوارشەمە بگاتە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی ئەلبانیا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی سالێک لەمەوبەر ئەو دوو وڵاتە رێکەوتنێکیان واژو کرد دەربارەی رەوشی کۆچبەران.

 

دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەردو وڵاتانی  ئیتاڵیا و ئەلبانیا لە کۆتایی ساڵی 2023دا ریکەوتنێکیان واژو کرد دەربارەی دامەزراندنی دوو ناوەند لە ئەلبانیا بۆ راگرتنی کۆچبەران بە تێچوی 160 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

 

ئەو کۆچبەرانەی کە دەگوازرێنەوە بۆ ئەو دوو سەنتەرە دەبێت کەسانی سەرو تەمەنی یاسایی بن بەتایبەت رەگەزی نێر و کەسانەی کێشەی تەندروستیان نەبێت، هاوکات ئەو کەسانەی کە لەم دوو سەنتەرە دورخراونەتەوە ئەو کەسانەن کە بە مەترسی دار دادەنرێن وەک منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی و ژنان و ئەوکەسانەی نەخۆشی دەرونیان هەیە.

 

هاوکات، جگە لە ئەلبانیا حوکمەتی ئیتاڵیا لەگەڵ تونس گەیشتۆتە رێکەوتنێک بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری ئابوری لە بەرامبەر زیادکردنی هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە جێهێشتنی کۆچبەران لە خاکەکەی بەرەو ئیتاڵیا.

184 جار خوێندراوەتەوە