میدیاكانی ئیسرائیل: ئەمینداری حەماس كوژرا

KNN : Kurdish News Network
04:57 - 17/10/2024
جیهان
+
-

لە هێرشە موشەكییەكەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی سوپای ئیسرائیل بۆسەر جەبەلیا دەنگۆی بەئامانج گرتنی یەحیا سنوار بڵاوكراوەتەوە و بۆ دڵنیابونەوەش ئیسرائیل پشکنینی (DNA) ئەنجام دەدات.


هەواڵ: (KNNC)


میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە؛ لە دوا هێریاندا بۆ سەر جەبالیا لە كەرتی غەززە، سوپای ئیسرائیل توانیویانە یەحیا سنوار، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستی بەئامانج بگرن و بەپێی ئەو وێنانەی دەستیان كەتوە جەخت دەكەنەوە كە لە هێرشەكەدا كوژراوە.


لای خۆشیەوە، ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرایل رایگەیاند: بۆ دڵنیابونەوە لە كوشتنی یەحیا سنوار، پشكنینی (DNA)ـی بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام تا ئێستا دڵنیانەبونەتەوە كە كوژراوەكە بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بێت.


هاوكات، وتەبێژەكەی سوپای ئیسرائیل دوای چۆڵكردنی دەیان باڵەخانەی لە بەیروت كردوە كە لەناویاندا هەریەك لە  كونسوڵخانەی نەرویج، ئازەربایجان و نوسینگەی كەناڵی جەزیرە هەیە.

235 جار خوێندراوەتەوە