زیاتر لە ملیارێک کەس لە جیهاندا هەژارن

KNN : Kurdish News Network
01:39 - 17/10/2024
جیهان
+
-

نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند: زیاتر لە ملیارێک کەس لە جیهان بەدەست هەژارییەوە دەناڵێن کە نیوەیان منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵ و نیشتەجێی ناوچە جێناکۆکەکانی جیهانن.

هەواڵ:KNNC

 

بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیاندا هۆشدارییدا لەوەی، زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهاندا، بەدەست هەژاریی توندەوە دەناڵێنن، کە نیوەیان منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، لەو وڵاتانەی جەنگ هەیە، ڕێژەی هەژاری سێ هێندە زیای کردوە، ئەوەش لە کاتێکدایە ژمارەی شەڕە چەکدارییەکان کە لە ساڵی 2023 دا تۆمارکراون، زۆرترین بوە لە دوای جەنگی جیهانی دوەمەوە.

 

هۆشداریشى داوە لەوەى، یەک ملیار و 100 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە دەست هەژاریی فرە رەهەندەوە دەناڵێنن، کە زیاتر لە 40٪یان دانیشتوانی هەژاری گۆی زەوی واتە 455 ملیۆن کەسن و لە ناوچە جێناکۆکەکاندا دەژین.

 

ئاشکراش کراوە، هەژاری لە نێوان کەسانی خوار 18 ساڵ، نزیکەی 584 ملیۆن کەسە واتە  27.9% لە کاتێکدا  13.5% گەورەساڵان لە هەژاریدا بەسەر دەبەن.

 

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، 83.2% وڵاتانی هەژار لە باشوری ئەفریقا و باشوری ئاسیا جێگیرن.

 

17ی تشرینی یەکەمی هەمو ساڵێک، بە رۆژی جیهانی نە‌هێشتنی هەژاری دادەنرێت، دیاریکردنی رۆژەکەش دوای ئەوەدێت، کاتێک لە ساڵی 1987 کۆبونەوەیەکی بەرفراوان لە پاریس دژ بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەچو، خۆپیشاندەران داوایان دەکرد پێویستە لە وڵاتەکەیان رێز لە مافی مرۆڤ بگیرێت و بارودۆخی ژیانیان لە بەرچاو بگیرێت.

56 جار خوێندراوەتەوە