نەوت دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:14 - 17/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزیوە.


 هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (74) دۆلار و (48) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 6 سەنت دابەزیوە.




جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (60) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 24 سەنت دابەزیوە.

60 جار خوێندراوەتەوە