نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
07:21 - 18/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.

 

 هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ هەینی له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (74) دۆلار و (57) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 9 سەنت بەرزبوەتەوە.

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (87) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 27 سەنت بەرزبوەتەوە.

70 جار خوێندراوەتەوە