نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:21 - 22/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکى کەمى تۆمار کردوە.


هەواڵ:KNNC



ئەمڕۆ سێشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (73) دۆلار و (95) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 47 سەنت بەرزبوەتەوە.


 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (35) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 65 سەنت بەرزبوەتەوە.

39 جار خوێندراوەتەوە