نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:04 - 19/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزینێکى کەمی تۆمارکردوە.

 

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ شەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (73) دۆلار و (6) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 97 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (22) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 65 سەنت دابەزیوە.

72 جار خوێندراوەتەوە