ئەمڕۆ لە هەرێمى کوردستان پشوى فەرمییە، بەڵام
دابەشکردنى موچەى موچەخۆران بەپێی ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایی بڵاویکردوەتەوە بەردەوامە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راگەیەنراوەکەى شەوى رابردوى وەزارەتى دارایی؛ ئەمڕۆ دوشەممە، دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت ئەركی دابەشكردنی موچەیان لەئەستۆدایە و
پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
بەپێی خشتەکە؛ ئەمڕۆ (دەستەى دەستپاکى، دەستەى وەبەرهێنان، دەستەى
ژینگە، دەزگاى مین، ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن، دیوانى چاودێرى دارایی، مافى مرۆڤ،
کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی، کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابورى،
تەندروستى) دابەش دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى رابردو، بەهۆى بەڕێوەچونى پرۆسەى دەنگدان بۆ
شەشەمین خولى پەرلەمانى کوردستان، دابەشکردنى موچە بەڕێوەنەچو.
2326 جار خوێندراوەتەوە