پێنج بنكە دادەمەزرێنن... سوپای ئەمەریكا گەیشتە كۆبانێ

KNN : Kurdish News Network
04:42 - 02/01/2025
کوردستان
+
-

دوای پێنج ساڵ لە كشانەوە سەربازییەكانی، جارێكی دیكە سوپای ئەمەریكا گەڕایەوە بۆ كۆبانێ و دەستی بەدامەزراندنی پێنج بنكە كردوە.


هەواڵ: (KNNC)


پەیامێنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: لەدوای پێنج ساڵ بەكشانەوەی هێزەكانی لە شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/1/2) بەكاروانێك بارهەڵگر و ژمارەیەك سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانی بەسەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا گەیشتنە ناو شارەكە.


وتیشی: کاروانی هێزەكانی هاوپەیمانی سەرجەم پێداویستییەكانی دروستكردنی بنكە و بارەگاكانی تێدابوە و دەستیان بە دامەزراندنی پێنج بنكە كردوە، یەكێك لە ئەو شوێنانەی بۆ دامەزراندنی بنكەی سەرەكی سوپاكە دیاریكردوە، ئۆتێلێكە كە كەوتوەتە ناو سەنتەری شاری كۆبانێ.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ژمارەی بارهەڵگرەكانی هێزەكانی هاوپەیمانی بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا لە (2000) سەرباز و زیاتر لە (233) بارهەڵگر و (14) فڕۆكەی بارهەڵگربون کە لە عێراقەوە رەوانەی كۆبانێ كرابون.


بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كەی ئێن ئێن، هێزەكانی هاوپەیمانی بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانكی برادلییان پێیە، هاوكات هەردو سیستەمی موشەکی هیمارس و (AvengerAN/TWQ) دادەمەزرێنن



حەسەكە - موهەنەد ئیبراهیم

872 جار خوێندراوەتەوە