لەبەر ئەم نۆ هۆکارە خواردنی ناوکی کولەکە لە بیر مەکە

KNN : Kurdish News Network
08:25 - 25/10/2024
تەندروستی
+
-

ناوکی کولەکە یەکێکە لە باشترین سەرچاوە سروشتییەکانی خۆراک و دەتوانیت رۆژانە و بەبەردەوامی بیخۆیت و ماددە خۆراکییەکی ناوی بۆ جەستەت بەدەستبهێنێت.

 

تەندروستی:KNNC

 

ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردوەتەوە، خواردنی ناوکی کولەکە چەندین سودی تەندروستی هەیە و دەکرێت رۆژانە بخورێت، سودەکانیشی ئەمانەن:

دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم: ناوکی کولەکە یەکێکە لە باشترین سەرچاوە سروشتییەکانی مەگنیسیۆم، خواردنی بە بەردەوامی دەتوانێت یارمەتی پاراستنی ئاستی گونجاوی پەستانی خوێن بدات، مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە، هەروەها پشتگیری تەندروستی ئێسک بکات بەهۆی ئەوە یارمەتی ئاسان هەڵمژینی کالسیۆم دەدات.

2. سیستەمی بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە: زینک لە پێکهاتەکەیدایە کە سیستمی بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە و خێراتر چاکبونەوە و ئەگەری تووشبون بە نەخۆشی کەمدەکاتەوە، هەروەها زینک ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی وەڵامەکانی بەرگری.

3. تەندروستی دڵ باشتر دەکات: چەورییە تەندروستەکانی دڵی تێدایە، بەتایبەتی ترشی چەوری ئۆمیگا 3 و ئۆمیگا 6، ئەم چەورییە تەندروستانە دەتوانن ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ دابەزێنن، مەترسی تووشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەم دەکەنەوە و کارکردنی گشتی دڵ باشتر دەکەن کاتێک بە بەردەوامی دەخورێن.

 

4.  کوالیتی خەو باشتر دەکات: لەبەر ئەوەی ناوکی کولەکە  دەوڵەمەندە بە تریپتۆفان، خواردنی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کوالێتی خەو، دەکرێت بەشێکی کەم پێش خەوتن بخورێت بۆ یارمەتیدانی هێورکردنەوەی دەرون و ڕێکخستنی شێوازی خەوتن، ئەمەش دەتوانێت بە تایبەتی سودی هەبێت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کەمخەویەوە دەناڵێنن.

5-یارمەتی کرداری هەرس دەدات: رێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە، کە هەرسکردن باشتر دەکات و قەبزی ناهێڵێت،هەروەها خواردنی بەردەوام ریخۆڵەکان چالاکتر دەکات، هاندەری گەشەی بەکتریا باشەکانە، یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی هەرس دەدات، و پشتگیری تەندروستی گشتی هەرس دەکات.

6. دژە ئۆکسانەکان: ناوکی کولەکە بڕێکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە وەک کارۆتینۆید و ڤیتامین E، کە پێکهاتەیەکن کە یارمەتی بێلایەنکردنی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەدەن و هەوکردن کەم دەکەنەوە و لە تێکچوونی خانەکان دەپارێزن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکەنەوە.

 

7. ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا: ڕێژەی گلایسیمیکی کەمی هەیە و دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و پرۆتین و ڕیشاڵ، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا جێگیر بێت، خواردنی ناوکی کولەکە بە بەردەوامی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرزی شەکری خوێن.

8. دابەزاندنی کێش: بەهۆی بەرزی ڕێژەی پڕۆتین و ڕیشاڵی، ناوکی کولەکە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێری بکەیت، ئەمەش زیادەڕۆیی لە خواردن و خواردنی ناپێویست کەمدەکاتەوە، زیادکردنی بۆ خۆراکی ڕۆژانە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئارەزوی خواردن دەدات و بەشدارە لە دابەزاندنی کێشی وردە وردە و بەردەوام.

9. سوودی هەیە بۆ پێست و قژ: ترشە چەورییە گرنگەکان و دژە ئۆکسێنەرەکان و زینکەکانی ناو تۆی قووتە دەبێتە هۆی تەندروستی پێست و درەوشاوەیی و بەهێزی قژ، ئەم ماددە خۆراکیانە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی زیپکە و بەرەنگاربوونەوەی وشکبوونەوە و ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ بە خۆراکدانی.

1686 جار خوێندراوەتەوە