شەوی دوشەممە كاتژمێر (9:00)
بەكاتی هەرێمی كوردستان لە شانۆی شاتلییەی شاری پاریس ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی
بالۆن دۆر بەڕێوەدەچێت.
وەرزش:KNNC
خەڵاتەكە 68 ساڵ بەسەر
دروستبونیدا تێدەپەڕێت و لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بە 8 خەڵات زۆرترین جار بە
براوەی بالۆن دۆر دیاریكراوە و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالیش خاوەنی 5 خەڵاتەو
لە پلەی دوەمدایە.
بەڵام ئەمجارەیان دەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی
بەرازیلی ڕیاڵ مەدرید لە خەڵاتی بالۆن دۆرەوە نزیكەو زۆرێك لە شیكەرەوانی تۆپی پێ
كۆكن لەسەرئەوەی ڕێگاكانی جۆنیۆر دەچێتەوە سەر بالۆن دۆر.
لە پرۆسەی دیاریكردنی
باشترینەكانیشدا كە بەنهێنی بەرێوەدەچێت، 173 رۆژنامەوانی جیهانی بەشداری دەكەن و
ئاستی تاكی و بەكۆمەڵی یاریزان، هەروەها ڕەوشتی یاریزانە لە یاریگادا دەكرێتە پێوەر
لە هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتەكانی بالۆن دۆردا.
92 جار خوێندراوەتەوە