وەزارەتی پێشمەرگەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەینێ هاوکاری دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان
دابەش دەکرێت، دەشڵێت: هاوکارییە داراییەکە بۆ مانگی 10ـیە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی پێشـەرگەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: هاوکاریی دارایی هێزەکانی
هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان، سبەینێش دەست دەکەن
بە دابەشکردنی.
دابەشکردنی هاوکارییەکانی
هێزەکانی هاوپەیمانان لە کاتێکدایە: لە ئەنجامی باڵادەستی و دەستوەردانی یەکێتی و
پارتی لە نێو هێزەکانی پێشمەرگە و خاوی لە پڕۆسەی یەكخستنەوەی هێزەکانی 70 و 80،
هاوپەیمانان بڕی هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە لە 20 ملیۆن دۆلارەوە کەم کردەوە بۆ
15 ملیۆن دۆلار.
پێشتریش دەنگی ئەمەریکا
لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردبوەوە: هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا چەندین
جار نیگەرانیان لە خاوی پرۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە دەربڕیوە و بەرپرسانی هەرێمیشیان
ئاگادارکردوەتەوە لەوەی ئەمەریکا هەڕەشەی بڕینی هاوکاریەکەی کردوە گەر ناکۆکیەکانی
ناو وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامبن و هەنگاوەکانی یەکگرتنەوە جێبەجێ نەکرێن.
1792 جار خوێندراوەتەوە