بانکی بازرگانی عێراق بە فەرمی بەشداریکردنی لە بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
10:44 - 03/11/2024
ئابوری
+
-

بانکی بازرگانی عێراق بە فەرمی بەشداریکردنی لە بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیاند

 

ئابوری: KNNC

 

بانكی بازرگانی عێراقی، بڵاوی كردەوە: گرێبەستێكیان لەگەڵ پرۆژەی "هەژماری من" واژۆ كردوە تایبەت بە تەوتینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

 

بانکە عێراقییەکە ئەوەی خستوەتەڕو، ڕێکەوتنێک کراوە لەنێوان بانكی بازرگانی عێراقی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێک واژوکراوە.

 

 

لە راگەیەندراوەکەی (بانکی تی بی ئای)دا هاتوە، ئەم ڕێکەوتنە لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی و لە پێناو بەرژەوەندی هەمواندا گرێبەستەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ بەبانکیکردنی موچە ئەنجام داوە.

 

جەختیشکراوەتەوە ئەم گرێبەستە بەشێوازێکی یاسای  لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە ئەنجامدراوە، بەمەبەستی  چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.

1295 جار خوێندراوەتەوە