دۆناڵد ترەمپ لە
فلۆریدا وتارى سەرکەوتنى پێشکەش کرد و رایگەیاند؛ سەرکەوتنێکیان بەدەستهێنا کە
چاوەڕواننەکراو بو، جەختیشى کردەوە کە جارێى دیکە ئەمەریکا بەهێز دەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
لە وتارەکەیدا کە دواى
بڵاوبونەوەى ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی ئەمەریکا پێشکەشى کرد،
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدى کۆمارییەکان رایگەیاند؛ ئەمەى رویدا جوڵانەوەیەک بو کە
هەرگیر نەبینراوە و گەورەترین دجوڵانەوەى سیاسیی لە ئەمەریکا رویدا.
هەروەک جەختیکردەوە کە
ئەمەریکا لەمڕۆوە دەچێتە قۆناغێکى نوێوە و هاوکاریی وڵاتەکەیان دەکەن کە برینەکانى
سارێژ ببێت و ئەم سەرکەوتنەشى بە جۆرێک وەسفکرد کە سیاسیەتى ئەمەریکا پێشتر
بەخۆیەوە نەبینیوە.
وتیشى: ئێمە بەسەر
کۆمەڵێک دژواریدا سەرکەوتین کە کەس پێی وانەبو بکرێت و من ئێستا 45ـهەمین و
47ـهەمین سەرۆکى ئەمەریکام و ناوەستم و تا دوا هەناسەم کاردەکەم بۆ بەدیهێنانى ئەو
ئاواتانەى منداڵەکانمان هەیانە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد
کە ئەم سەرکەوتنە هەستێکى گەورەى خۆشەویستى پێداوە و ئەویش کار بۆ دڵخۆشبونى
ئەمەریکا دەکات و وتى: لە داهاتودا سەیر دەکەن و دەڵێت: ئێمە دەنگمان بە کۆمەڵە
کەسانێکى بەهێزدا و شانازى بە خۆتانەوە دەکەن.
ئەوەشى خستەڕو کە
ئێستا کۆمارییەکان توانیویانە کۆنتڕۆڵى زۆرینەى ئەنجومەنى پیران و ئەنجومەنى
نوێنەران بکەنەوە و بۆ ئەمەش سوپاى میلانیان ترەمپى هاوسەرى کرد و سوپاسیشى
پێشکەشى جەى دى ڤانسى جێگرى کرد.
لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا ترەمپ وتى: ئێمە
شەڕ کۆتایی پێدەهێنین نەک دەستیپێبکەین و
وتیشى: ئێمە سنورەکان دادەخەین و دەمانەوێت ئەوانەى دێنە وڵاتەکە بەڕێگەى یاسایی
بێن.
242 جار خوێندراوەتەوە