دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـهەمین سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرایەوە،
وڵاتانی جیهان پیرۆزبایی سەرکەوتنی دەکەن و سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمیش وێڕای
پیرۆزبایی داوای بەهێزکردنی هاوبەشی و قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردولا دەکەن.
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: چاوم لە کارکردنی پێکەوەییە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی
و قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: چاوم لە قوڵکردنەوەی هاوبەشییە لەنێوان هەرێمی
کوردستان و ئەمریکا، هەروەها پێکەوە کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیریی
لە ناوچەکەدا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا: پیرۆزبایی لە ترەمپی هاورێم دەکەم،
هیوادارم لەم سەردەمە نوێیەدا پەیوندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا بەهێزببن و
قەیران و جەنگە هەرێمی و جیهانییەکان کۆتاییان پێبێت.
شا عەبدوڵ، پادشای ئوردن: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم دوبارە لەگەڵ
ترەمپ کاربکەم بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی درێژخایەنی نێوان ئوردن و ئەمەریکا،لە خزمەتی
ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی بۆ هەموان.
ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا: لەگەڵ ئەمەریکا لە مێژە پێکەوە هاوکارن بۆ
بەرەوپێشبردنی خۆشگوزەرانی و ئازادی، لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتییانمان بەردەوام
دەبین.
یون سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای
باشور: لەژێر سەرکردایەتی بەهێزی ترەمپ، داهاتوی هاوپەیمانی کۆریای باشور و ئەمەریکا
گەشاوەتر دەبێت، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ترەمپ.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: گەڕانەوەت بۆ کۆشکی سپی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئەمەریکا بەهێزتر دەکات.
ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا: ئامادەین بۆ پێکەوەکارکردن، وەک چۆن چوار ساڵ پێکەوە کارمانکرد.
عەبدولفەتاح سیسی،
سەرۆکی میسر: هیوادارم لەگەڵ ترەمپ پێکەوە کاربکەین بۆ هێنانەدی ئاشتی و پاراستنی
سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
شێخ تەمیم بن حەمەد ئال
سانی میری قەتەر: پێکەوە کاردەکەین بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
جۆجیا میلۆنی
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا: پیرۆزبایی دڵسۆزانە ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەکەم، ئیتاڵیا
و ئەمەریکا دوو وڵاتی خوشکن، بەهاوپەیمانییەکی پتەو بەیەکەوە گرێدراون.
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی
چەپی ئیسپانیا: بەڵێنبێت کاربکەین بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و پەیوەندییە ستراتیژییە
دوقۆڵییەکانی نێوانمان.
131 جار خوێندراوەتەوە