سلێمانی؛ خشتەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەكان دەگۆڕدرێت

KNN : Kurdish News Network
06:22 - 31/10/2024
کوردستان
+
-

لە سلێمانی خشتەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان و پێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان گۆڕانكاری بەسەردا هات و بڕیار وایە لە ئەمشەوە جێبەجێ بكرێت.


هەواڵ: (KNNC)


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردوە، خشتەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان و دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان دەگۆڕیت و لە ئەمشەوەوە خشتەكە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.


رونیكردوەتەوە، بەپێی خشتە نوێكەی كاركردنی موەلیدە ئەهلیییەكان، رۆژانە لە كاتژمێر (06:30) تا (08:00)ـی بەیانیی و لە كاتژمێر (12:00)ـی نیوەڕۆوە تا (01:00)ـی شەو كار دەكەن.


سەبارەت بە رۆژانی هەینی، بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بەیانیان موەلیدە ئەهلییەكان كارناكەنو بەڵام لەبری ئەوە لە كاتژمێر (11:00)ـی پێشنیوەڕۆوە كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن.

2118 جار خوێندراوەتەوە