لە دەستپێکی کردنەوەی
بازاڕە داراییەکان لەم هەفتەیەدا، نرخی زێڕ دابەزی و گەیشتە 2732.2 دۆلار.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە لەیەکەم
رۆژی کردنەوەی بازاڕە داراییەکان لەم هەفتەیەدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 2732.90 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
ئەم دابەزینە دوای
ئەوەهات کە رۆژی چوارشەممە نرخی زێڕ بەرزبونەوەیەکی مێژویی تۆمارکرد و گەیشتە
2758.37 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
بەپێی داتاکانی ئاژانسی
ڕۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.33% دابەزیوە و گەیشتوەتە2745.2
دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
هاوکات، پێنوێنی دۆلار
بەرامبەر دراوەکانی دیکە ئەمڕۆ دووشەممە بە رێژەی 0.2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی
و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە سێ مانگی رابردوودا.
سەبارەت بە کانزا بەنرخەکانی
دیکەش، زیو 0.4٪ دابەزیوە هەر ئۆنسەیەک بە 33.57 دۆلارە، پالادیۆم بەڕێژەی 0.23% بەرزبوەوە
و گەیشتە 1025.15 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
4177 جار خوێندراوەتەوە