پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه تاوانی
دزیكردنیان له ماركێت و ده‌رمانخانه‌كان ئه‌نجامداوه.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه؛ هێزه‌كانیان ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌یان
ده‌ستگیر كرد كه هه‌ستابون به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی دزیكردن له ژماره‌یه‌كی
(ماركێت و ده‌رمانخانه) كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی وڵاتی سوریان.
رونیكردوەتهوه، پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، تۆمه‌تباران
ده‌ستگیركران و دانیان به تاوانهكانیانداناوە، هەروەها له‌كاتی ئه‌نجامدانی
تاوانه‌كه چه‌كیان به‌كارهێناوه بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه روبه‌رویان ببێته‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، له ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ
تۆمەتبارەكان كراوه‌ته‌وه و به پێی مادده‌ی (443)ـی یاسای سزادانی عێراقی و روبەڕوی
دادگا كراونەتەوە، هەروەك ئەوەشیخستوەتەڕو، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نیازن تاوان ئەنجام
بدەن، ده‌بێت بیر له سزاكه‌ی بكه‌نه‌وه چونكه له ئێستادا كه‌س له ده‌ست یاسا
و پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ربازی نابێت.
165 جار خوێندراوەتەوە