ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ
لە کاتی کردنەوەی بازاڕە داراییەکان گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتوە و نرخی
ئۆنسەیەک بە 2746 دۆلارە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی نرخی ئۆنسەیەک
زێڕ لە مامەڵەی بازاڕە داراییەکاندا بە 2746.9 دۆلارە، ئەوەش دوای ئەوەی لەم
هەفتەیەدا نرخی نرخی ئۆنسەیەک گەیشتە 2790.15 دۆلار.
هاوکات، نرخی ئایندەی
زێڕی ئەمەریکا بە رێژەی 0.2% بەرزبوەوە و گەیشتە 2755.70 دۆلار.
نرخی زێڕ لە مانگی تشرینی
یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر بەرزبووەتەوە، ئەمەش زیاتر پەیوەستە بە گرژییەکانی
رۆژهەڵاتی ناوەڕست و هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
سەبارەت بە کانزاکانی
دیکەش، رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، زیو لە مامەڵەی سپۆتدا بە 32.65 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک
مامەڵەی پێوەدەکرێت و پلاتینیۆم بە 987.64 دۆلار جێگیر بووە.
328 جار خوێندراوەتەوە