لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز،
باران بارین هەندێک ناوچەی سنوری باشوری هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
هەواڵ: KNNC
بەشی پیشبینییەکانى وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
رایگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە تا رۆژی شەممە ئاسمانی هەرێم بەردەوام هەور دەبێت ئەمەش
لە ئەنجامی نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز باران بارین هەندێک ناوچەی سنوری باشوری هەرێم
دەگرێتەوە بە تایبەت سنورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى
گەرمیان، رێژەی بارانى پێشبینیکراو لە نێوان (1-3) ملم دەبێت لە هەندێ ناوچانە.
ئەوەش هاتوە کە ئێوارەى رۆژى شەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى
دو نزمە پاڵەپەستۆ هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین،
هاوکات زۆرترین رێژەى باران بارینى پێشبینیکراو لە ماوەى ئەم شەپۆڵە دەکەوێتە رۆژى
یەک شەممە لەگەڵیدا هەورەتریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.
پێشبینیش دەکرێت، پلەکانى گەرما (2-5) پلە نزم
دەبێتەوە خێراى با زیاد دەکاتە سەروى 35 کم لە کاتژمێرێکدا, رۆژى دوشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنیتەوە
رۆژى سێ شەممە کۆتاى بە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دێت.
1445 جار خوێندراوەتەوە