رۆژی یەكشەممە ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی رادەگەیەنرێت
و زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست بۆ پێشوازیکردن لە
وەرگیراوان دەكەن.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند: رۆژى یەکشەمە (2024/11/3)
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە
زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) ئاشكرا دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکان لە رۆژی (2024/11/10)
دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر
وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشیخستوەتەڕو: زانکۆکانى
هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى
نوێى خوێندنى (2024-2025).
127 جار خوێندراوەتەوە