جوتیارانی دەشتى شارەزور بە دەست نەخۆشی هەنارەکانیانەوە
دەناڵێنن و داوا دەکەن لە حکومەت هاوکاریان بکات گەرنا ناچار دەبن باخەکانیان لە
ناوببەن.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد محەمەد، جوتیارێکی پارێزگای هەڵەبجە
لە لێدوانێکیدا بۆ کەی ئێن ئێن، ئەوەی ئاشکرا کرد، ماوەی دو ساڵ دەبێت زۆرینەی
باخەکانی هەناری دەشتى شارەزور بە دەست نەخۆشیەوە دەناڵێنن و مەترسی لە
ناوچونیان لەسەرە.
جوتیارەکە باسی لەوەکرد، مێروی زیانبەخش لە هەنارەکانی
داوە و بەهۆیەوە بە تەواوی هەنارەکان خراپ دەبن، بە جۆرێک تەواوی بەرهەمی
باخەکەی بێ کەڵک دەکات.
سەبارەت بە چارەسەری نەخۆشییەکەیش وتی: ئەو دەرمانەی
بۆیان بە کاردێت گرانەو لە توانایاندا نییە بەردەستی بخەن هەربۆیە داوای لە حکومەت
کرد هاوکاریان بکات.
جوتیارەکەی شاری هەڵەبجە جەختی
کردەوە لەوەی ئەگەر هاوکاریان نەکرێت ناچار دەبن باخەکانیان کە تەمەنیان لە 30 ساڵ
زیاترە بە تەواوی لە ناوببەن و دوبارە دەست بە چاندنیان بکەنەوە.
بەدواداچون/ بڕیار نامیق
66 جار خوێندراوەتەوە