عێراق سەرەخۆشى لە ئیسپانیا دەکات و ئامادەی هەمو هاوکارییەکیشە

KNN : Kurdish News Network
02:42 - 31/10/2024
عێراق
+
-

بەهۆى رودانى لافاو لە ئیسپانیا و گیانلەدەستدانى زیاتر لە 90 کەس، عێراق سەرەخۆشى لەو وڵاتە دەکات و ئامادەى هاوکاریکردنى وڵاتەکەیشە.

 

هەواڵ:KNNC

 

نوسینگەى راگەیاندنى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە؛ ئەمڕۆ سودانى بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز کردوە و تێیدا پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو شەپۆلی لافاو و بارانە بەخوڕەی کە لە شاری ڤالێنسیای ئیسپانیای رویدا دەربڕى.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە لە بروسکەکەدا سودانى هاوخەمی و هاوسۆزی حکومەتی و گەلی عێراقی بۆ گەلی ئیسپانیا دەربڕیوە و ئامادەیی خۆیشى بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک، کە پێویست بێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم کارەساتە سروشتییە دوپاتکردوەتەوە.

232 جار خوێندراوەتەوە