دوای نزیكەی ساڵێك لە چۆڵبون و بەڕێوەبردنی بە وەكالەت، مەحمود مەشهەدانی
بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.
هەواڵ: (KNNC)
دوای (11) مانگ لە رێككنەكەوتنی لایەنە سیاسییە سوننەكان لەسەر كاندیدێك و بەڕێوەبردنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
لەلایەن موحسین مەندەلاوی-یەوە بە وەكالەت كە بەمەزهەب شیعەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوەوە و مەحمود
مەشهەدانی بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە هەڵبژارد.
كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبونی زیاتر لە (270) ئەندام و
لە كاتژمێر (4:30) پرۆسەی دەنگدان بۆ
سەرۆكی ئەنجومەنەكە بەڕێوەچو، كە تیادا سالم عیساوی، تەڵاڵ زوبەیعی، مەحمود مەشهەدانی،
عامر عەبدولجەبار ركابەری بەدەستهێنانی پۆستەكەیان دەكرد، بەڵام بەهۆی رێكەوتنە
سیاسییەكان و پشتگیری كردنی ژمارەیەك لە هێزەكانی شیعە، كورد و سوننە لە گەڕی
یەكەمدا مەحمود مەشهەدانی متمانەی (153) ئەندام بەدەستهێنا.
هەریەك لە سالم عیساوی (95) و تەڵاڵ زوبەیعی (سفر) و عامر عەبدولجەبار (9)
دەنگیان بەدەستهێنا، هەروەها (14) دەنگی پوچەڵ هەبوە، بۆیە هەڵبژاردنەكە كەوتە
گەڕی دوەم.
لەگەڕی دوەمدا هەریەك لە مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی ركابەری یەكتریان
بۆ بەدەستهێنانی كورسی سەرۆكی ئەنجومی نوێنەرانی عێراق دەكرد، مەشهەدانی بە بەبەدەستهێنانی
(182) دەنگ توانی شكست بە ركابەرەكەی بهێێنێت و
بو بەنۆیەم سەرۆكی ئەنجومەنەكە.
پێش بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە، مەشهەدانی لە پلاتفۆمە تایبەتەكانی
خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردەوە: جێگەی شانازییمە كە لەلایەن هێزە
سیاسییە سوننەكانەوە كاندید كراوم بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق.
دواشیكردوە كە، هێزە نیشتیمانییە بەشەرەفەكانی دیكە پشتگیری بكەن بۆ
بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەتۆمەتی ساختەكاری لە تۆمارە فەرمییەكان و لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دوەمی
ساڵی رابردو، دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دورخستنەوەی لە پۆستەکەی.
كورتەیەك لەسەر ژیانامەی مەحمود مەشهەدانی
ناوی تەواوی؛ مەحمود داود سلێمان مەشهەدانییە، لە (20ـی ئایاری 1948) لە
شاری بەغداد لەدایك بوە، ساڵی (1972) كۆلێژی پزیشكی سەربازی تەواو كردوە و وەكو
ئەفسەر لە سوپای عێراق كاری كردوە.
لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراق، بەیەكەم سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
هەڵبژێردراوە، ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری هەمیشەیی بوە و لە ساڵی (2008) بە
سكرتێری پەرلەمانی عەرەب هەڵبژێردراوە.
338 جار خوێندراوەتەوە