کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە
پرۆژەیەکی نیشتەجێبونی شاری هەولێر کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن
لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە نهۆمی 21ـی پرۆژەیەکی
نیشتەجێبون کەوتوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئەو کچە خەڵکی
هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ دایک و باوکی دەژی لەو پرۆژەیەی کەوتوەتە خوارەوە کرێچی
بون.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن
راشیگەیاند، لە ئێستا دایک و باوکی ئەو کچە، تەرمەکەیان بردوە بۆ پزیشکی دادی
هەولێر و دیار نییە هۆکاری روداوەکە چییە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردوە.
هەولێر؛ پاشا سەنگەر
630 جار خوێندراوەتەوە