سەرۆک وەزیرانی عێراق
دەڵێت: پرۆسەی سەرژمێریکردن لە کەرکوک، بەپێی ئاماری 1957ی ئەو پارێزگایە
دەبێت و لەسەرژمێریشدا هاوڵاتی لەسەر بنەمای زێدی ڕەسەنی خۆی تۆمار دەکرێت
نەک شوێنی نیشتەجێبونی ئێستاى.
هەواڵ:KNNC
ئەمرۆ سێشەممە کۆبوونەوەی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لەبارەی
تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر سەرژمێریی کۆتایی هات.
لە کۆبونەوەکەدا، تێبینییەکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبارەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان پەسەند کران و
لەهەمان کاتیشدا بڕیار درا، لە سەرژمێریدا هاوڵاتیان لەسەر بنەمای ناوچە
رەسەنەکانی خۆیان تۆمار بکرێن، نەک شوێنی نیشتەجێبونیان.
هەروەها بڕیاریش
درا لە سەرژمێریی پارێزگای کەرکوکدا، بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتوان تۆمار بکرێن.
77 جار خوێندراوەتەوە