بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای دراوی ئەلیکترۆنی کریپتۆ بیتکۆین لە بازارەکانی ئاسیادا، بەرزترین ئاستی تۆمار کرد، ئەمەش دوای دەرکەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە بەرژەوەندی ترەمپ.
ئابوری: KNNC
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای Coin Metrics، بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین، بە رێژەی %10 بەرزبوەتەوە و بەهای هەر بیتکۆینێک 75 هەزار دۆلای تێپەراندوە.
کەناڵی ئێن بی سی نیوز، بڵاویکردوەتەوە بەرزبونەی بەهای دراوە ئەلیکترۆنییەکە هاوتەریبە لەگەڵ پێشکەوتنی ترەمپ لە ژمارەی دەنگەکانی کۆلێژی هەڵبژاردنەکان، گەرچی تا ئێستا هیچ کام لە ویلایەتە سەرەکییەکانی سوینگ(خۆڵەمێشییەکان) یەکلایی نەکراونەتەوە.
وەبەرهێنەران پێشبینی دەکەن بەهای بیتکۆین توشی هەڵاوسانی بەرچاو بێت تاوەکو بە رەسمی براوەیەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا رادەگەیەنرێت.
پێشبینی دەکرێت سەرکەوتنی کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ببێتە هۆی دابەزینی بەهای بیتکۆین، بە پێچەوانەوە بازرگانان پێشبینی بەرزبونەوەی زیاتری نرخی بیتکۆین دەکەن ئەگەر دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان و سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا دوبارە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
171 جار خوێندراوەتەوە