سەرۆک وەزیرانی عێراق بریاریدا بە لێکۆڵینەوەی
بەپەلە لە تۆمارێکی دەنگی بەڕێوەبەری باجەکان، وەزارەتی دارایی
عێراقیش بڕیاریدا بە دورخستنەوەی بەڕێوەبەری باجەکان تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان
تەواو دەبن.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی محەممەد شیاع سودانی رایگەیاند،
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە دەستەی دەستپاکی عێراق کردوە لێکۆڵینەوەی
بەپەلە دەربارەی دەنگۆی دزەکردنی تۆمارێکی دەنگی کە بەناوی بەڕێوەبەری
گشتی باجەکان بڵاوبوەتەوە ئەنجام بدرێت.
تۆمارە دەنگییەکە بەشێوەیەکە لە بەڕێوەبەری گشتی
باجەکان لەگەڵ خاوەن کۆمپانیایەک گفتوگۆ دەکات و دڵنیایی داوە لەوەی کە باجی
کۆمپانیاکە لە حەوت ملیار دینارەوە بۆ 89 ملیۆن دینار
کەمکراوەتەوە.
دوای بڕیارەکەی
سەرۆکوەزیران عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،
بڕیاردراوە بە راگرتنی عەلی وەعد عەلاوی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باج بۆ ماوەی (60)
رۆژ لە کارەکەی، تا تەواوبونی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکارە
یاساییەکان بەرامبەری.
676 جار خوێندراوەتەوە