سەرۆکوەزیرانى عێراق
کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەنجامدەدات و
تیایدا پابەندبونی عێراق بەیاساو رێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکان دوپاتدەکاتەوە .
هەواڵ: KNNC
لەکۆبونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، کە ئەمشەو ئەنجامدراوە، وەک
سەرۆکوەزیر و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەمەبەستی تاوتویكردنی دۆخی
ئەمنی ناوچەکە چاوی بەفەرماندە باڵاکانی سوپا کەوت .
بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سودانی
لەکۆبوەنەوەکەدا سکاڵاکەی ئیسرائیل کە لەدژی عێراق ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
کراوە و رەتکراوەتەوەو پێداگری کراوە
لەسەر ئەوەی کە ئەو سکاڵایە بەهانەیەکە بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.
لە راگەیەندراوەکەدا
هاتوە؛ چەند بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانی درا لەوانە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ پاراستنی مافەکانی و وەڵامدانەوەی
هەڕەشەکانی ئیسرائیل.
داواش لەکۆمکاری عەرەبی
کراوە کە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی هەبێت لەدژی هەڕەشەکانی ئیسرائیل.
ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیشیان راسپاردوە بەپێی
ڕێکەوتنامەی ستراتیژی نێوانیان رێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل.
جەختیش کراوەتەوە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە، عێراق بێ وەڵام نابێت و ئامادەکاری پیویست بکرێت
بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان کردووە، تیایدا داوای هەڵوێستی بەپەلەی ئەنجومەنەکەی کردوە بۆ راگرتنی چالاکیی گروپە چەکدارەکانی عێراق، کە سەر بە گروپی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوی بردون.
239 جار خوێندراوەتەوە