سەرۆك وەزیرانی عێراق وتارێكی بەبۆنەی پرۆسەی سەرژمێری
گشتی دانیشتوان پێشكەش كرد، داوای لە هاوڵاتیان كرد هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن
بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەیامێکدا
بە بۆنەى دەستپێکردنى قۆناغى سێیەمى سەرژمێرى گشتى، رایگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری
گشتی ئامرازێكی زانستی نوێیە بۆ پلاندانان بۆ ئایندە و هەنگاوێكی
شارستانیە بۆ گەشەپێدان.
وتیشی: سەرژمێری گشتی دانیشتوان هێڵی جیاكەرەوەیە
لەنێوان گریمانە و راستییەكان لەپێناو دابەشكردنی سامانی وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەر،
جەختیشی كردەوە؛ سورن لەسەر خزمەتكردنی گەل بەپێی پرۆگرامێكی زانستیانە و دیاری
كردنی خاڵە لاوازەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروست بە هاوڵاتییان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لەهاوڵاتییان كرد
پابەندی قەدەغەی هاتوچۆن بن و هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن و زانیاری راست پێشكەش
بكەن و گوێبیستی بانگەشەكان نەبن.
108 جار خوێندراوەتەوە