رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ حکومەتی عێراقی تۆمەتبار
دەکات بەوەی، سزای لەسێدارەکان بەشێوەیەکی فراوانتر و نایاسایی جێبەجێ
دەکات.
هەواڵ:KNNC
رێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا دەڵێت: بەم ساڵانەی
دوایی لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بەتۆمەتی تیرۆر سەدان بەندکراو سزای
لەسێدارەدان و زیندانیکردنی هەتاهەتاییان بۆ دەرکراوە، بەجۆرێک بەشێک لەبڕیارەکانی
دادگا دوای دانپێدانانی زۆرەملێ بوە و بەشێکی تریشیان بەپەلە دەرکراون.
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ، حکومەتی عێراقی تۆمەتبار
کردوە بەوەی، سزای لەسێدارەکان بەشێوەیەکی فراوانتر و نایاسایی جێبەجێ
دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کەسانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، پێشتر بەتوندی ئەشکەنجەدراون و
کار گەیشتوەتە ئێسک شکاندنى بەندکراوەکان.
47 جار خوێندراوەتەوە