سودانی: عێراقێكی نوێ دادەمەزرێت

KNN : Kurdish News Network
05:46 - 20/11/2024
عێراق
+
-

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: سەرژمێری گشتی هۆكارێكە بۆ دامەزراندنی عێراقێكی نوێ و سوپاسی هەمو ئەو كەس و شوێنانە دەكات كاریان بۆ سەرخستنی پرۆسەكە كردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی وادەكات كە لەسەر بنەمای داتا و زانیاری ورد، عێراقێكی نوێ دابمەزرێت، پرۆسەكە یاریدەدەرە بۆ پلان دانان و پێشخستنی بەرنامەی گەشەپێدانی ئابوری، دابینكردنی خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتی، بەجۆرێك دەتوانرێت لەڕوی سیاسیشەوە سود لە پرۆسەی سەرژمێری وەربگیرێت.

 

وتیشی: بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق، حکومەت توانی لەرێگەی بەمیکانیزمی کارکردن رێكارەكان جێبەجێ كردوە، تێیدا ئامرازی تەکنەلۆژی و شێوازی مۆدێرن بەکارهێنراوە كەئەوەش هەوڵەکان و تێچونەكانی کەمکردەوەتەوە هەروەها ئەنجامەكانی زیاتر متمانە پێکراوە.

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاسی  هەریەك لە كارمەندان و بەرپرسانی وەزارەتی پلان دانانی عێراق و هەرێم ودامەزراوە ئاینیەكان و مەزهەبەکانی كرد كە كاریان بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی كردوە و خەڵكیان لە گرنگی سەرژمێری هۆشیاركردوەتەوە و هانی خەڵكیان داوە بەشداربن لە سەركەوتنی سەرژمێری گشتی.


وتەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی سەردانەكەیدایە بۆ وەزارەتی پلاندانان بۆ پێداچونەوە بەجێبەجێکردنی رێكارەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراقدا.

117 جار خوێندراوەتەوە