سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوا لە هاوڵاتییان
دەکات گرنگی بەو دەنگۆیانە نەدەن کە باس لە شکستپێهێنانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دەکات، داواشیکرد هاوڵاتییان
هاوکاریی تیمەکانی سەرژمێری بکەن.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دواى
بەشداریکردنى لە پرۆسەى سەرژمێرى لە پەیامێکدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات، پێشوازی
لە تیمەکانی سەرژمێری بکەن و بەپێدانی زانیاری پێویست هاوکارییان
بکەن، چونکە زانیارییەکانیان لە داڕشتنەوەی پلانی داهاتو بۆ گەشەپێدان
و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە داهاتودا گرنگە.
سودانی جەختی لەوەشکردەوە، هیچ
گرنگییەک بەو دەنگۆ و چەواشەکاریانە نەدرێت کەباس لە هەڵوەشانەوەی پڕۆسەی
سەرژمێری دەکەن، دوپاتیشیکردەوە، سەرژمێری هەنگاوێكی زانستی گرنگە بۆ نەوەکانی
داهاتو.
ئەوە لەکاتێکدایە، قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم
پارێزگاکانی وڵات لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان کە لە بەرەبەیانی
ئەمڕۆ تا کۆتایی سبەی پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت.
59 جار خوێندراوەتەوە