هەمیشە گێزەر بە باشترین خۆراک دەزانین بۆ
تەندروست مانەوەى چاوەکانمان، بەڵام زانکۆیەکى ئەمەریکى جۆرێک لە چەرەساتى
دیاریکردوە کە ئەگەر رۆژانە بخورێت رۆڵێکى باشى دەبێت لە پارێزگاریکردن لە
تەندروستى چاوەکان.
تەندروستى:KNNC
پسپۆڕانى زانکۆى تافس لە ماساتشوستس،ى ئەمەریکى
دەڵێن: ئەگەر رۆژانە 57 گرام فستق بخۆین ئەوا تەندروستى چاومان بەشێوەیەکى بەرچاو
باشتر دەبێت، چونکە رێژەى لۆتین لە لەشمان بەرزدەکاتەوە.
فستق ماددەیەکى دژى ئۆکسانى تێدایە کە بە لۆتین
ناسراوە، کە دەتوانێت چڕى فۆتۆپێگمەنتى چاو زیاد بکات؛ بەمەش پارێزگارى لە تۆڕى چاو
دەکات و چاویش لەو تێکچونانە دەپارێزێت کە بەهۆى تەمەنەوە توشمان دەبێت.
لاى خۆیەوە تامى سکۆت،
پسپۆڕێکى نەخۆشییە دەمارییەکان ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە خواردنى رۆژانەى فستق
چاوەکان دەپارێزێت بەتایبەت لەگەڵ چونە تەمەن و هەڵشکانى تەمەن.
ئەم ماددە بەسودەى کە لە فستقدا هەیە، دەکرێت
لە خۆراکەکانى دیکەى وەک برۆکلى و سەوزە گەڵادارەکانیش وەریانبگرین، بەڵام بەهۆى
ئەوەى فستق چەورى سروشتى تێدایە، رێگە بە خوێن دەدات بە ئاسانى هەڵیبمژێت.
207 جار خوێندراوەتەوە