ئیسرائیل دەڵێت: ئێران بە قاچاغ موشەکى بالیستى
بردوتە عێراق، هەڕەشەش دەکات ژێرخانى
عێراق بەئامانجدەگرێت و کەسایەتییە دیارەکانی گروپە چەکدارەکان بەئامانجدەگرێت.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەى (مەعاریف)ـى ئیسرائیل لەڕێی
راپۆرتێکەوە کە لە سەرچاوە هەواڵگرییەکانەوە ئامادەیکردوە دەڵێت: ئێران موشەکى
نزیک مەوداى بەقاچاغ بردوەتە عێراق وەک وەڵامێک بۆ کۆتا وەڵامى ئیسرائیل بۆسەر
وڵاتەکەى.
بەپێى راپۆرتى رۆژنامەکە ئەو موشەکانەى لە ئێرانەوە
براونەتە عێراق گوماندەکرێت لەناو ئاو یان تانکییەکانى نەوتدا شاردرابنەوە و
ئیسرائیل ترسى هەیە لە هێرشەکاندا دژیان لە داهاتودا بەکاربهێنرێن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئیسرائیل بە پلانى ورد
کاردەکات بۆ وەڵامدانەوەى هەر گرژییەک لە عێراقەوە روبەڕویان ببێتەوە و بە بەئامانجگرتنى
ژێرخانى ئابورى و دواتریش بەئامانجگرتنى کەسایەتییە دیاریەکانى میلیشیا
ئێرانییەکان بەئامانجدەگرێت وەک چۆن پێشتر لە سوریا ئەنجامیدا.
رۆژنامە عیبرییەکە ئەوەشى خستوەتەڕو کە مانگى
رابردو بەرزبونەوەى بەرچاو هەبوە لە هێرشى فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان کە لە عێراقەوە
بەرەو ئیسرائیل هەڵدراون بەجۆرێک لە مانگێکدا زیاتر لە 90 هێرش ئەنجامدراون.
310 جار خوێندراوەتەوە